دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/09/2021

باج لەسەر هاوردەکردنى چەند بەرهەمێکى کشتوکاڵیى هەڵدەگیرێت

هەرێم نیوز
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لەپێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی:  خەیار، تەماتە، باینجان، بامیەو بیبەر."

 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، "دوابەدوای بەدواداچون بۆ بازاڕەکانی عەلوەی سەوزەو میوە لە هەرێمی کوردستان و بەهۆی کەمبونەوەو بەرزبونەوەی نرخی بەرهەمەکانی (خەیار، تەماتە، باینجان، بامیە و بیبەر) بەمەبەستی

کۆنترۆڵکردنی نرخی ئەو بەرهەمانە، بریارماندا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی ئاماژەی پێکراوە لەرێکەوتی 1ی 10ی 2021ەوە."

ئەوەشى خستۆتەڕو، بۆ ئەم مەبەستە وێنەیەک لە بڕیارەكەیان بە نوسراوی ژمارە (6764) لە (21/9/2021) ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرک کراوە بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری پێویست و ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندی دارەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP