هەرێم
نیوز
نەتەوە
یەکگرتوەکان، داوا لە لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات راستەوخۆ دەست بە گفتوگۆ
بکەن.
جۆی
هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگه‌یاند،
پشتیوانی لە ئیدارەیەکی کوردی - کوردی لە رۆژئاوای کوردستان دەکەین.
ئه‌مه
له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كی زۆره دانوستانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای
كوردستان وه‌ستاوه و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)ش هۆکارى
وەستانى دانوستانەکان دەخاتە پاڵ په‌یه‌ده، به‌وه‌ی كه فه‌رمان له پارتی
كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌رده‌گرێت و په‌كه‌كه رازی نابێت رێكه‌وتنێكی
كوردی - كوردی له رۆژئاوای كوردستان بێته ئاراوه.