دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 13/09/2021

سبەینێ مۆدێلە نوێیەکەى موبایلى ئایفۆن نمایش دەکرێت

هەرێم نیوز

کۆمپانیاى ئەپڵ، سبەینێ نوێترین مۆدێلى ئایفۆن نمایشدەکات کە پێکهاتووە لە 4 جۆرى موبایلى ئایفۆن13.

  بڕیارە سبەینێ 14ی ئەیلوول، کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی جۆری ئایفۆن 13 بخاتەڕوو و، هەر چوار جۆری ئایفۆن 13ی ئاسایی، ئایفۆن 13 مینی، ئایفۆن 13 پڕۆ و ئایفۆن 13 پرۆماکس نمایشبکات. 

کوالێتیی کامێرای پێشەوە و دواوەی کۆمەڵە نوێیەکەی ئایفۆن بەرزکراونەتەوە. جۆرەکانیشی بە چوار قەبارەی جیاواز بەردەست دەبن.

ئەمساڵ لە مانگی نیسان لە رێوڕەسمێکدا ئەپڵ ئایپاد، ئایماک و ئایفۆنێکی 12ی رەنگ مۆری نمایشکرد، لە رێوڕەسمەکەدا هیچ وادەیەکی بۆ خستنەڕووی ئایفۆن 13 دیاری نەکرد، هاوکات پێشبینیش نەدەکرا ئەپڵ لە مانگی ئەیلوول ئایفۆنە نوێیەکەی بخاتەڕوو. 

ئەمساڵ بۆ ساڵی دووەم، خستنەڕووی ئایفۆن 13 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP