دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 02/09/2021

چارەسەرەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیی

د.جەعفەر عومەر -پزیشکی پسپۆری دەروونیى  

گۆرینی تەرکیز وەکو چارەسەرێک بۆ کۆنترۆلکردنی تورەییمان یەکێک لە هۆکارەکانی کاردانەوە خراپەکانی تورەیی بریتییە لە بەردەوامبوونمان لەسەر تەرکیز خستنە سەر هۆکاری تورەبوونەوەکە و خودی تورەبونەکەمان! بە واتایەکی تر بەردەوامیمان لەسەر تورەیی بە هۆی تەرکیزمانەوەیە لەسەر تورەییەکەمان.

لەبەرئەوە یەکێک لە رێگا سەرەکییەکانی کۆنترۆلکردنی تورەییمان بریتییە لە گۆرینی تەرکیزمان لەسەر تورەییەوە بۆ سەر شتێکی تر، ئەمەش چەند تەکنیکێک کە یارمەتیدەرە بۆ ئەم بابەتە:

بە جێهێشتنی شوێنی تورەبونەکە و چونە شوێنێکی ئارام و بێدەنگ! کاتێک هەستتکرد تورەیت و تورەبویت ئەوە راستەوخۆ هەوڵبدە شوێنەکە جێبهێڵیت و خۆت دوربخەیتەوە هەتا تەرکیزت لابدەیت.

کاتێک تورەبویت ئەگەر بەپێوەبویت دانیشە، ئەگەر دانیشتوبیت هەستە، ئەگەر دەرۆیشتیت بووەستە! ئەگەر وەستابویت برۆ! واتە لە روی جەستەییەوە کەمێک دۆخەکەت بگۆرە و ئەو کاتیش لەگەلیدا تەرکیزت دەگۆرێت.

کارێکی تر ئەنجامبدە! بۆ نمونە لە کوردەواریدا دەڵێت پەرداخێک ئاو بخۆرەوە! ئەمەش کارێکی ئیجابییە و زۆر یارمەتیدەرە.

یاخود بچیت دەستو دەموچاوت بشۆیت!

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP