دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

كازمی له‌گه‌ڵ بایدن باسی چی ده‌كات

  1. هه‌رێم نیوز
    بڕیاره‌ له‌26ی‌ ئه‌م مانگه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕواته‌ واشنتن و له‌گه‌ڵ جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

    عامر فایز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكردوه‌، دیارترین دۆسیه‌ كه‌ كازمی له‌گه‌ڵ بایدن تاوتوێی ده‌كات، كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ عێراق، له‌گه‌ڵ زیادكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردو وڵاتدا به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی‌ له‌ نێوان هه‌ردولادا ئیمزا كراوه‌.

    به‌ وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا كازمی باس له‌ دۆسیه‌كانی وزه‌و وه‌به‌رهێنان و ئابوری له‌گه‌ڵ بایدن ده‌كات و سه‌رنج ده‌خرێته‌ سه‌ر دۆسیه‌ی‌ ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

    ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ كازمی له‌گه‌ڵ بایدن دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش تاوتوێ ده‌كات.

    دوێنێ سێشه‌ممه‌ وه‌فدی دانوستانكاری عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فواد حسێن گه‌شته‌ واشنتن به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی دیداره‌كه‌ی‌ كازمی و بایدن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP