دارا حوسێن ئەحمەد
تێگەیشتن لە هەستوسۆزی کەسێک بابەتێکی سادە نییە هەندێک جار هەست بە سەرلێشێواوی هەستەکانت دەکەیت ، بەڵام نیگەران مەبە ، سروشتییە . هەندێک جار بۆ ئێمە زەحمەتە دیاری بکەین کە ئەو ڕۆژە هەست بە چی و بۆچی وا هەست دەکەین . بۆیە هەر کە فێری یاساکانی سۆز بووی ، دەتوانیت بە شێوەیەکی تەندروست بەڕێوەیانبەریت .
١- بنەماکانی تێگەیشتن لە هەست و سۆزی خودی خۆت
ئەگەر فێری ئەو یاسایانە بیت کە هەستەکان بەڕێوە ئەبەن، دەشتوانیت بە تەندروستی بەڕێوەیان ببەیت،
۲- لە ڕاستیدا هەموو کەس ئەو هەستە کتوپڕ و نادیارانە ئەزموون دەکات کە ناتوانن لێی تێبگەن ،
٣- ئەم هەستانە قورسە بناسرێتەوە چونکە ئەو کەسەی کە ئەزموونیان دەکات بێئاگایە لەوەی کە ئەو هەستی پێ دەکات ،
٤- هەستەکان بەشێکی یەکجار ئاڵۆزن لە ژیانی ڕۆژانەماندا و ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەریمان لەسەر دروست دەکەن .
٥- ئەوان ڕێنیشاندەرن بۆ کار و بڕیارەکانی ئێمە ،
ناچارمان دەکەن کە ناکۆکبین و کێشەکانمان چارەسەر بکەین
٦- ئەم هەستانە لەوانەیە ئاڵۆز دەربکەون، بەڵام یاسای دیاریکراو پەیڕەو دەکەن ،
٧- هەستە سەختەکان ، هیچ شتێکی نائاسایی نییە لە ڕاستیدا هەندێک جار هەست بە سەرگێژبوون دەکەیت یان لە هەست و سۆزی خۆتدا ون دەبیت.
٨- تۆ هەستەکانت هەڵنابژێریت چونکە لە بەشێک لە مێشکتەوە هاتوون کە لەژێر کۆنترۆڵی تۆدا نییە ،
٩- هەستەکان نابنە کۆدو داتای ئەخلاقی ئەوان نە باشن و نە خراپن ئەوان تەنها هەستو سۆزن،
١٠- تۆ بەرپرسیاریت لە هەستو سۆزی خۆت ، واتە دەتوانیت بەرپرسیار بیت ، دەتوانیت هەوڵ بدەیت هەستەکانت کپ بکەیت ، بەڵام بە هەر حاڵ ناتوانیت لێیان ڕزگار بیت.
١١- هەستەکان دەتوانن تۆ بەلاڕێدا ببەن یان لەسەر ڕێگای ڕاست دەرتکەن ، هەموو ئەمانە پشت بە کردارەکانت دەبەستێت و کام ڕێگا هەڵدەبژێریت.
١٢- تا زیاتر پشتگوێیان بخەیت، ئەوان بەهێزتر دەبن.
تاکە ڕێگە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەستەکان ئەوەیە کە ڕێگە بە خۆت بدەیت هەستیان پێ بکەیت، بە قوڵی ژیانت بیانناسیت.
١٣- هەستەکانت بیرکردنەوەکانت ئاڕاستە دەکەن ، دەتوانیت ئەم بیرکردنەوانە بەکاربهێنیت بۆ بەڕێوەبردنی هەستەکانت ،
١٤- پێویستە لە هەست و سۆز و مانای ئەوان و ئەوەی کە هەوڵ دەدەن پێت بڵێن ، تێبگەیت تا بتوانیت لەگەڵ ئەو فشارەی کە لەسەرت دروست بووە، خۆت ی پێ ڕابێی ،
١٥- هەندێک جار سەرچاوەی هەستەکان ٫ هەستیان پێدەکرێت زۆر کۆنن ئەمە مانای ئەوە نییە کە دەبێت دەست بەردار بیت یان کێشەکە بنێژیت . بەپێچەوانەوە دەبێت هەموو شتێک بکەیت بۆ چارەسەرکردنی تایبەتمەندی ئەم کێشەیە و ڕێگە بەئاشتی ناوەکی خۆت بدەیت ..
٭ژیان لە تەندروستیدا سەرفراز و ئاسودەیە ، پێویستە فێربین چۆن هەستەکانمان بناسینەوە و بە شێوەێکی دڵپاکانە و داهێنەرانە گوزارشتیان لێ بکەین ،
ئەو کات دەتوانین خۆمان لە زۆربارکردن و لە تەقینەوەی سۆزی زیادە و کەڵەکەبووی دەرەوە بپارێزین..