دواین هەواڵ

وەرزش‌

 13/07/2021

دووەم ڕۆژی بالەی خانمان و بردنەوەی ئافرۆدەیت

دانەر ئەسڵان
دووەم ڕۆژی یارییەکانی خولی بالەی یانە نایابەکانی خانمان بەڕێوەچوو کە تیایدا یانەی ئافرۆدەیتی شاری سلێمانی ڕووبەڕووی یەکێک لە ڕکابەرەکانی نازناوەکە بۆوە کە ئەویش یانەی ئەکاد عەینکاوەی هەولێر بوو.

کچانی ئافرۆدەیت بە ڕێبەرایەتی کاپتن باخان ئاستێکی بەرز و ناوازەیان پێشکەش کرد و توانییان بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر بە ئەکاد تۆمار بکەن کە ئەمەش بۆ ئەو یانەیە هەنگاوێکی گەورە و مەزن بوو لە هەمان کاتیش دا زیانێکی گەورەی گەیاند بە هەوڵەکانی ئەکاد لە ڕێگەی گەیشتن بە نازناوەکە.

ئافرۆدەیت 3 ئەکاد 1

لە دووەم یاری دا لە هەمان هۆڵ یانەی دەربەندیخان ڕووبەڕووی فتاة النجف بۆوە و بردنەوەیەکی ئاسانی بەرامبەر تۆمار کرد
دەربەندیخان 3 فتاة النجف 0

لە سێیەم یاری هەمان هۆڵ واتا هۆڵی شەهید ئەندازیار ئەحمەد یانەی قەرەقوش و یانەی فتاة اربیل ڕووبەڕوو بوونەوە لە یارییەکی بەهێزدا کە دواجار قەرەقوش بردنەوەی تۆمار کرد، بەڵام کیژە هەولێرییەکانیش ئاستێکی پڕووکێنەریان بەرامبەریان پێشکەش کرد.

فتاة اربیل 0 قەرەقوش 3

لە هۆڵی یانەی سلێمانیش لە گەڕەکی کورد سیتی تیپی کچانی سلێمانی ڕووبەڕووی کچانی سەنحاریب بۆوە و بۆ یاری دووەم لە سەر یەک ئەو تیپە ڕووبەڕووی شکست بۆوە.

سلێمانی 1 سەنحاریب 3
لیستی یارییەکانی سێیەم ڕۆژ سێ شەممە
هۆڵی پێشمەرگە/ شەهید ئەندازیار ئەحمەد
ئەکاد فتاة النجف سەعات 3 ی عەسر
ئافرۆدیت دەربەندیخان سەعات 5 ی عەسر
فتاة اربیل سەنحاریب سەعات 7 ی ئێوارە
لە هۆڵی سلێمانی
سلێمانی قەرەقوش سەعات 4 ی عەسر



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP