ڕێبوار محمد ئەمین ،ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز
ماوەیەکە کۆمپانیا زەبەلاحە کانی بواری نەوت لە عێراق دەکشێنەوە، كۆمپانیای بی پی bpبەریتانی و لوک ئۆیلی Lukoilی ڕوسی و ExonMobil ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە عێراق دەکشێنەوە.پێشتریس کۆمپانیای شێڵ لە کێڵگەی قورنە کشاوەتەوە.
وەزیری نەوت پێش چەند ڕۆژێک لە پەرلەمان وتی"عراق بيئة طاردة للشركات الكبيرة". واتە کەشی وەبەرهێنان لە عێراق، کەشی وە دەرنانی کۆمپانیا گەورەکانی هەیە.
دەکرێت بەشی سەرەکی کشانەوە کان پەیوەست بێت بە بڕی قازانجەی کەدەستیان دەکەوێت لە ئاستی چاوەڕوانی ئەو کۆمپانیا گەورانەدا نەبێت ( پابەندییەکان بە ئاستی بەرهەم هێنانی عێراق لە ناو ئۆپیک و دواکەوتنی شایستە داراییە کانیان کاریگەرە تارادەیەک ).
وەزیری نەوت دەڵێت: قازانجی کۆمپانیایەکی گەورەی وەکو ئێکسۆن مۆبیل لە عێراق لەساڵێکدا ناگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار...
- شێڵ، لە دوو کێڵگە کشاوەتەوە، ٤٠٪ ی کێڵگەی مەجنونی هەبوو فرۆشتویەتی بە کۆمپانیایەکی چینی، هەر شێڵ لە کێڵگەی قرنە/١ ٣٧٪ی هەبوو سەرەتا بۆ فرۆشتنی داوای ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری دەکرد پاشان ٣٠٠ ملیۆن ، دواتر هەروا لە کێڵگە کە کشایەوە..
- بی پی، سەبارەت بە پەرەپێدان لە کەرکوک دا دەڵێت:" لێکۆڵینەوە و دیراسەکان هاندەر نەبوون تاوەکو چالاکییەکان درێژبکەینەوە و کەمتر بووە لە چاوەڕوانییەکانی ئێمە".
کەشی سیاسی و گەندەڵیی دەکرێت هۆکارێکی تر بێت.
وەزیری نەوت بەشێکی لۆمەکەی خستە سەر لێدوانەکانی پەرلەمانتاران. مەبەستی تۆمەتبارکردنی وەزارەت و سۆمۆبوو بە گەندەڵی، لە دەرەوە وا نیشاندەدات کە عێراق کەشێکی ئارامی نییە بۆ وەبەرهێنان.
کۆمپانیا گەورەکانی نەوت ئێستا هیچ وەبەر هێنانێکی نوێ ناکەن لە نەوت و گازدا جگە لەوانەی ئێستا هەیانە بەڵکو بەرەو وزەی نوێ بۆوە دەچن.
ئەم هۆکارانەی سەرەوە لەلایەک وەلەلایەکی ترەوە بڕیارەکەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بۆڕاگرتی وەبەرهەم هێنانی نوێ لەبواری نەوت لەجیهان و پلانی حکومەتی ئەمریکا بۆکۆتایی پێهێنانی بەکارهێنانی نەوت وڕوکردنە وزەی سەوز لەخۆروباوە،چاندین هۆکاری تر کەشێکی وای دروست کردوە کۆمپانیانەوتی یە زەبەلاحان هەڵوێستەبکەن و بەپلانی خۆیاندا بچنەوەو ئاڕاستەیەکی نوێ بۆخۆیان دیاری بکەن.
تایبەت بەهەرێمی کوردستان
ئەم گۆڕانکاریانەی بەسەر کۆمپانیا نەوتی گەورەکاندا هاتوە بەدڵنیایی یەوە هەرێمیش بێ بەش نەبوەو نابێت لەم پاشەکشە ئەمانە نمونەیەکن لەناوی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا (٢٠١١ بۆ ٢٠٢١) دەستیان لەکارکردن لە کێڵگەکان هەڵگرتووە بە هۆکاری جۆراوجۆر؛
1- ئەفرین پی ئێڵ سی (Afren PLC) کێڵگەی بەردەڕەشی جێهێشت. ئەم کۆمپانیایە ساڵی (٢٠٠٤) لە لەندەن دامەزراوە (دامەزرێنراوە!) وەک کۆمپانیایەکی سەربەخۆی بواری بەرهەمهێنانی نەوت. دواتر بووەتە ئەندام لە بۆرسەی لەندەن. لەساڵی (٢٠١٥) لە لیستی بۆرسەکە کراوەتە دەرەوە .
2- کۆمپانیای مۆڵ Mol PLC ، دەستی لە کێڵگەو بیرەکانی Akri -Bijeel و باکرمان هەڵگرتووە لە سەرەتای جانیوەری (٢٠١٦) دا. مۆڵ گرووپ کۆمپانیایەکی فرەڕەگەزی هەنگارییە لە بواری نەوت و گازدا، ئۆفیسی سەرەکییان لە بودابێستە.
3- کۆمپانیای ئۆیەل سێرچ (Oil Search Ltd) کێڵگەی تازەی بەجێهێشتوە {٦}. ئەمە کۆمپانیایەکی بواری نەوتە لە ووڵاتی "بابوا گینیای تازە- Papua New Guinea” ئەکەوێتە باشوری زەریای هێمن هاتوە بۆ کوردستان.
4- کۆمپانیای شاماران لەساڵی (٢٠١٢) خۆی کۆتایی بە گرێبەستەکەی هێنا لە بلۆکی پهڵکانە و عەربەت، لەبری ئەوە بە پێی گرێبەستەکە (PSC) بڕی (٢٥) ملیۆن دۆلاری داوە بە حکومەتی هەرێم{٧}. ئەم کۆمپانیایە "ShaMaran Petroleum Corp” کەنەدییە و بەشێوەیەکی گشتی تەنها لە کوردستان وەبەرهێنانی نەوت ئەکات. ئێستا لە کێڵگەی ئەتروش (یەکێکە لە کێڵگە سەرەکییەکان) ئۆپەرەیشن ئەکات.
5- دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەڵ ئینێرجی کێڵگەی غازیی سومەیڵ تەنها لەدوای (٩٠) ڕۆژ لە کارکردن لە (٢٠١٤) بە جێ ئەهێڵن و لە (٢٠١٦) بۆی ئەگەڕێنەوە.
6- گازپرۆمی ڕووسی لە سێپتەمبەری (٢٠١٧) دەستیان لە بلۆکی هەڵەبجە هەڵگرت بەڕێوەبەری گشتی گازپرۆم ڕایگەیاند "لەمە زیاتر کارکردن و پەرەپێدان لە بلۆکی هەڵەبجەدا ناکرێت”.
7- ئەکسۆن مۆبێل لەچەندکێڵگەیەک پاشەکشەی کرد.
8_تۆتاڵی فەڕەنسی 18%پشکەکانی لەکێڵگەیسەرسەنگ ڕاگەیاند بۆ فرۆشتن.
دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆربەوریایی و بەوردی کار لەسەر ئەم مەترسیانە بکات لەڕابردوو لەهەرێم و ئێستا لە عێراق و دوای ئەم گۆڕانکاریە گەورانە لە جیهانی وزە دەکرێت ڕۆژێک ئەم شەپۆلەش ڕوولەکوردستان بکات و مەترسی ئابوری وسیاسی بۆهەرێمی کوردستان دروست بکات و ناکرێت بەهەند نەگیرێت و هەر لەئێستاوە پلانی پێش وەختەی بۆدابنێن.