هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند،
پاداشتی گەورە بەبڕی سێ ملیۆن دۆلار دەدەنە ئەو كەسانەی كە زانیاری لەسەر هێرشی
گروپەچەكدارییەكان دەدەنە ئەمریكا.
هەژماری پاداشت لەپێناو دادپەروەری،
لە تویتەر كە سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە، لە تویتێكدا داوای لە هاوڵاتیانی
عێراق دەكات زانیارییان لەبارەی ئەو تیرۆریستانەوە پێبدەن كە هێرش دەكەنە سەر
دامەزراوە ئەمریكییەكان و دواتر لەنێو خەڵكی مەدەنیدا خۆیان دەشارنەوە.
لەتویتەكەدا ئەوەشهاتووە، ئەمریكا
پاداشتێكی سێ ملیۆن دۆلاری تەرخانكردووە بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی ئەو هێرشانەی
پلانیان بۆ دادەنرێت یاخود هێرشەكانی رابردو كە كراونەتە سەر دامەزراوەكانی
ئەمریكا.
ئەوەشهاتووە، كە
هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەتسئەپ یان تەلەگرام
یاخود سیگناڵەوە پەیوەندییان پێوە بكەن