هەرێم نیوز
تەندروستی
رووسیا رایدەگەیەنێت، دەستیان بە بەرهەمهێنانی دەرمانێکی بەرگری دژی ڤایرۆسی
کۆرۆنا کردووە.
میخائیل موراشکۆ وەزیری
تەندروستی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی ئیمۆنۆگلۆبولین
دژی کۆرۆنا لەسەر بنەمای پلازمای خوێن.
لەمیانی بەشداریکردنی لە
کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی پێترسبۆرگ دا، مۆراشکۆ گوتی "بەرهەمهێنانی ئەو
دەرمانە بەرگرییە لە رووسیا دەستیپێکردووەو پلان هەیە رێژەکەی زیاتر بکرێت،
بەڵام لەبەرهەمهێنانیدا پێویستمان بە چەندین جۆر پلازمای خوێن هەیە".
گوتیشی: "دەرمانەکە
چارەسەرێکی سەرکەوتووە و دەتوانێت رێگە لە کاریگەری کۆرۆنا بگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد
"پزیشکان پلازمای هەمەجۆر لە دەرمانێکدا کۆدەکەنەوە، چونکە هەندێکجار
بەرهەمهێنانی دەرمانێک لەسەر بنەمای پشکنینی خوێنێک سوود بە کەسانی دیکە نەگەیەنێت
کە جۆری خوێنیان جیاوازە".
ئەوەش
لەکاتێکدایە نزیکەی دوو ساڵە جیهان دەرگیری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئهمریكی
ئاشكرایكردوه، ژمارەی ئەوکەسانەی تائێستا بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە حهوت
ملیۆن کەسە، لەکاتێکدا بەپێی ژمارە فەرمییەکان تائێستا نزیکەی سێ ملیۆنو 250
هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەم دوواییانەش چەندجۆرێک لە ڤاکسین دروستکرا بۆ ئەوەی مرۆڤ توشی
ڤایرۆسەکە نەبێت، بەوهۆیەوە لەبەشێک لە وڵاتانی جیهان تاڕادەیەک ژیان ئاسایی
بووەتەوە، هەرچەندە هێشتا مەترسی ڤایرۆسەکە بەردەوامە.