دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 01/06/2021

ئایندەی هەرێمی کوردستان لەسەردەمی دوای نەوت

ڕێبوار محمد محمد ئەمین. ماستەرلەگرێبەستی نەوت وگاز

ئاژانسی وزەی نیۆدەوڵەتی (IEA) هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند هیچ وەبەرهێنانێکی نوێ لەبواری نەوت وغاز نيیە، وە پێویستە جیهان ڕێگای سفرکردنەوەی  بڵاوبونەوەی  گەرم بوونی گەردوون بگرێتەبەر تاساڵی 2050.

ڕاگەیاندنەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی هاوکاتە لەگەڵ تەرخانکردنی 2.5ترلیۆن دۆلار لایەن جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بەوە بەرهێنانی نەوت لەجیهان و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتن نامەی پاریس بۆ کەش وهەوا ،کەڕێکەون نامەیەکە بۆ ڕاگرتن و کەمکردنەوەی پلەی گەرمی گەردوون.

کاریگەریە ئەرێنی ونەرێنی یەکانی ئەم ڕوداوانە چین لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستان 
یەکەم : کاریگەری نەرێنی
ئەلف : کاریگەری ئابوری 

سەردەمی دوای نەوت ئەوسەردەمەیە کە کۆتایی بەبەرهەم هێنان و بەکارهێنانی نەوت دێت وەکو وزەو داینەمۆو وەگەڕخستنی پیشەسازی لەجیهان و جێگرەوەی وزەی کارەبا لەڕێگەی خۆرو باوە.

هەرێمی کوردستان تاکەسەرچاوەی ئابوری داهاتی نەوتە و بەجێ بەجێکردنی ئەم پلانە کۆتایی بەسەرچاوەی داهاتی هەرێم دێت و توشی کارەسات وقەیرانی ئابوری گەورەتر دەبێت.

ب - کاریگەری سیاسی

هەرێمی کوردستان لەڕووی سیاسی یەوە و بەهۆی نەوت و پێگەجوگرافیەکەی پشتی بەئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەستوە و ئەوانیش هەربەوهۆیەوەچاویان لەسەر هەرێمە و بەکۆتای هاتنی بەکارهێنانی نەوت چارەنوویی سیاسی وحوکمڕانی هەرێم دەکەوێتە بەرمەترسيیەکی گەورەوە و دوژمنان وداگیرکەرانی کوردستان بەئاسانی پیلانەکانیان بەسەرکوردستاندا جێ بەجێ دەکەن.

دووەم :کاریگەری ئەرێنی

کۆتایی هێنان بەبەکارهێنانی نەوت وەکو وزە دوو ئامانجی  خۆرئاوای لەپشتە،ئامانجێکیان ڕزگاربوونی وڵاتانی ڕۆژئاوایە لەژێرهەژموون و کاریگەریە ئابوریەکانی وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت لەجیهان بەتایبەت وڵاتانی عەرەب کەهەمیشە مەترسین بۆسەر  ڕۆژئاوا  بەتایبەت لەکاتی دروست بوونی جەنگ و قەیران لەنێوان عەرەب و ئیسرائیل کە لەجەنگی عەرەب ئیسرائیل، وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی عەرەب گەمارۆیان خستەسەر ئەوڵاتانەی کەیارمەتی ئیسرائیل یان دا.

ئامانجێکی تریان پاراستنی ژینگەیەو کەمکردنەوەو دابەزاندنی پلەی گەرمی گەردوون و ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی و زیندەوەران لەکاریگەریە خراپەکانی بەکارهێنانی نەوت و پاشماوەکانی.

لەم ڕوانگەیەوە هەرێمی کوردستانیش سوودمەند دەبێت لەو پلانە ژینگەیەی کە جێ بەجێ دەکرێت و مەترسیەکانی وشکە ساڵی کەمتر دەبێتەوە کەڕووی کردۆتە هەرێمی کوردستان وناوچەکە کەئەمەش مەترسیەکەی لەجەنگ وڤایرۆس و  کەمتر نییە.

چارەسەرەکان:

پێویستە هەرێمی کوردستان وەک وڵاتی نایجیریا هەوڵی دانانی پلانی پێش وەختی هەبێت بۆ سەردەمی دوای نەوت بەوەی وەبەرهێنانی گەورەبکات لەبواری وزەی سەوز(خۆرو با)وەهەروە وەبەرهێنانی لەبواری غازدا . لەگەڵ ئەوەشدا بگەڕێتەوە بۆ وەبەرهێنان لەسیانزە کەرتەکەی تری ئابوری لەوانە ( کشتواڵ،گەشت وگوزار، پیشەسازی، بازرگانی  ....هتد).

ئەگەرهەرێم لەگەڵ ئەم ئاراستە نوێیەی جیهان خۆی نەگونجێنێت ئەوا بەپێی پێشنیاری بەرپرسێکی پێشوی بەریتانی ولیام هیگ کەدەڵێت پێویستە بەریتانیا بەهێزی سەربازی یان دبلۆماسی وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت ناچاربکات کۆتای بەدەرهێنانی نەوت بهێنن وەئەمەش تاساڵی 2035 دەبێت ڕوبدات و بەتایبەت بەکارهێنانی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی.

هیودارم هەرێمی کوردستان هەرچی زووە پلانی پێش وەختە ئامادەبکات بۆڕووبەڕوو بونەوەی ئەم پێشهاتانەو پاراستنی قەوارەی هەرێم و دۆخی ئابوریەکەی.

سەرچاوە:
بەشێک لەزانیاریەکان سود لە پێگەی ئۆیڵ پرایس نیوز وەرگیراو



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP