قابیل قادر
1_خۆسەپێن : ئەو کەسەی دەیەوێت خۆی بەسەرتا فەرز بکات، حوکم لەسەر بڕیارو ئاڕاستەکانت دەدات، تەنانەت گەر نزیکترین کەسیشت بێت.
2_ کەسی بەکارهێنەر، ئەو کەسەی کە دەزانێت ڕاستگۆیانە خۆشت دەوێت بەڵام بەکارت دەهێنێت چونکە دڵنیایە تۆ نەئازاری دەدەیت و نەجێی دەهێڵیت هەرچەند ئەو خراپیش بێت.
3_ ئەوەی لەتەواوی لایەکانی ژیانت دا، هەمیشە وەردەگرێ و هەرگیز نابەخشێ.
4_ ئەوەی هەمیشە هەڕەشەی ڕۆشتن دەکات، بەهۆی زانینی قەدری خۆی لەدڵی تۆدا ، بەڵام گەر ئەمجارە ووتی ئەڕۆم ، پێی بڵێ بیرت نەچێت لەدوای خۆت دەرگاکە باش دابخە.
5_ ڕەخنەگر ئەو کەسەی هەمیشە ڕەخنەی نەرێنیت لەووردو درشت دا لێ دەگرێت ، کەسی لەو جۆرە تەواوی ووزە و تەندروستی دەروونی و جەستەیت لێ دەستێنن.