دانەر ئەسڵان
سوپەرمانویل نۆیەر لە بارەی گۆڵەکەی ئەلیسۆن بیکەری بەرازیلی گۆڵچی یانەی لیڤەرپول بەرامبەر بە یانەی ویست برۆمیچ دەڵێت: «خۆشحاڵ بوون زۆر بە بینینی ئەلیسۆن کاتێک ئەو گۆڵەی لەو کاتە هەستیارە تۆمار کرد و هیوایەکی زۆری بۆ لیڤەرپول گەڕاندەوە بە مەبەستی بەشداری کردنیان لە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو لەو کاتە هەستیارەش و بە کەلەش بە ڕاستی دڵخۆشی کردم».
نۆیەر ئەوەشی ئاشکرا کرد: «مەسیجم بۆ نارد و پیرۆزباییم لێ کرد و قسەمان کرد بە یەکەوە سەبارەت بەو گۆڵە و هاوکاری کردنی یانەکەت کاتێک پێویستی پێت دەبێت هەروەک دڵخۆشی خۆمم بۆ دەربڕی و ئەویش زۆر خۆشحاڵ بوو بە قسە کردنەکەمان و سوپاسی کردم».
یاری نێوان لیڤەرپول و ویست برۆمیچ لە خولەکی 90 + 5 دا بوو کاتێک دوا لێدانی سووچ واتا کۆرناڵ بۆ لیڤەرپول دروست بوو و ئەلیسۆن بیکەر خۆی گەیاندە ناوچەی سزای ویست برۆمیچ و سوودی لە تۆپێکی بەرز کراوەی ئارنۆڵد بینی و گۆڵی 2 و بردنەوەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.