دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/05/2021

سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوە

کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی

هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییە و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانی و حیزبی سۆسیالیست کۆدەبێتەوە. بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە و لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیە لە کۆبوونەوەدایە.


بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لەگۆڕان و یەکێتی و سۆسیالیست ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت.

کۆمەڵێک بابەت لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو سێ حیزبە باس دەکرێن، لەوانە هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچن هەروەها پێکهێنانی لیژنەیەک لە لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینیی خۆیان بدەن سەبارەت بە دەستووری هەرێمی کوردستان. 

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دوێنێش لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە مستەفا سەیدقادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبن. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP