دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پزیشکیان: بەهۆی جەنگەوە ڕووبەڕووی گوشاری دارایی قورس بووینەتەوە

هەرێم نیوز

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، کە بەهۆی جەنگەوە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی گوشاری دارایی بووەتەوە و بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت پرۆسەی شەڕکردن و دانوستان پێکەوە بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی 9ـی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دان بەوەدا دەنێت کە وڵاتەکەی بەهۆی جەنگەوە ڕووبەڕووی گوشاری دارایی بووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری ناوبراوەوە بڵاویکردەوە، کە ڕەخنەگرتن لە کارەکانی حکومەت لە ڕووی تیۆرییەوە کارێکی سادەیە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنی کردەییدا ئاڵۆزیی زۆری تێدایە، بەتایبەتی لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا.

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای قەرز و کێشە کەڵەکەبووەکانی ڕابردوو، کۆتوبەندەکانی سەر هەناردەی نەوت، و ئەو بارگرانییە داراییانەی بەهۆی جەنگەوە دروست بوون، حکومەت توانیویەتی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و خەرجییەکان کۆنتڕۆڵ بکات.

لە لایەکی دیکەوە محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، دووانەی جەنگ لە بەرامبەر دانوستاندا ڕاستەقینە نییە، چونکە دەبێت شەڕکردن و دانوستان پێکەوە ببرێنە پێشەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP