دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

دارایی ئەنجومەنی نوێنه‌ران لیژنه‌ بۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی بودجه‌ پێكدێنێت

  1. هه‌رێم نیوز
    لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی‌ 2021.

    ناجی سعێدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی وتوه‌: له‌ رۆژانی‌ داهاتودا لیژنه‌ی‌ دارایی ده‌ست ده‌كات به‌ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی یاسای‌ بودجه‌ له‌ هه‌ردو روی به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت پشكی هه‌رێمی كوردستانیش.

    ئه‌وه‌شی وتوه‌: له‌ رۆژانی داهاتودا ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێكده‌هێنرێت تا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌ستبكات به‌ چاودێرێكردنی بودجه‌ له‌ رێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ن.

    له‌ 18ی‌ نیسانه‌وه‌ بودجه‌ی‌ 2021ی‌ عێراق چوه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

    هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید له‌سه‌ر پابه‌ندبون ده‌كاته‌وه‌ به‌ بودجه‌ی‌ عێراقه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد، له‌ رێگه‌ی نوسراوێكه‌وه‌ كه‌ له‌ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان ئاراسته‌ی دیوانی چاودێریی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كراوه‌، داواكراوه‌ بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ جێبه‌جێ بكه‌ن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP