دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/05/2021

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش

هەرێم نیوز
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لەسەر پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبونەوەی هێرشە تیرۆرستییەکان دەکاتەوە.


وەین ماروتۆ، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،  جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق، بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و هێرشە تیرۆرستییەکان کردەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پشتیوانی لە پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی، بەدرێژایی هێڵەکانی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەکەین.

لەلایەکی دیکە لە کۆبوونەوەیەکی شۆڕش ئیسماعیل،  وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و ده‌یڤید ولیام راوێژكاری باڵا له‌ سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان، پرسی مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێ کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP