هه‌رێم نیوز
سه‌رۆكی شیشان دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تێیدا له‌گه‌ڵ حه‌مزه شیماییف، یاریزانی شەڕکەری سویدی به ره‌گه‌ز شیشانی راهێنانی یاری بۆكسێن ده‌كه‌ن.
شیماییف به گورگی شیشانی به ناوبانگه‌و له جه‌ژنی له دایكبونیدا وه‌ك سوپرایزێك بانگهێشتی ئه‌و راهێنانه كراوه له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زان قادیرۆفی سه‌رۆكی شیشان، كه خۆی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به تواناكانی سه‌رسامه.
به وته‌ی سه‌رۆكی شیشان، شیماییف یه‌كێكه له یاریزانه زۆرباشه‌كان و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا هیچ شه‌ڕكه‌رێك ناتوانێت به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وێت.
حه‌مزه به جێگره‌وه‌ی حه‌بیب نور محه‌دۆف ناوبانگی ده‌ركردوه‌و له یاری شه‌ڕكردنی ئازاد‌دا ناوی له‌سه‌ر زاره‌و ئه‌و یاریه‌شی له‌گه‌ڵ جیرارد مارشات-ی ركه‌به‌ری ئه‌نجامیداو به لێدانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه لێیبرده‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوبانگی ئه‌وی بردوه‌ته سه‌ره‌وه.