ڕێزان هەردی
مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی ئارامی و بەخشندەیی و خۆڕاگرییە. بەداخەوە ئێمەی پزیشک و کارمەند لەنەخۆشخانە ڕووبەڕووی کارەساتی ناخۆش وزۆر ڕووداویی نەخوازراوو دەبینەوە.
- لەم چەندڕۆژەی پێشوودا کوڕێکی گەنجیان بۆنەخۆشخانەی شار بەشی فریاکەووتن هێنا. ئەم گەنجە لەکاتی ڕۆژووشکانندا و لەکاتێکدا قسەیکردبوو و زۆر بەپەلە نانی خواردبوو، بەداخەوە پاروویەک پەڕیببوە بۆری هەناسەی و ڕێگەی هەناسەدانی لێگرتبوو. دیارە کەسوکارەکەشی بە شێویەکی زانستی نەجوڵابوونەوە و بووبوو بەهۆکاری گرتنی بۆری هەناسەی و نەچونی ئۆکسجین بۆی و دواتر وەستانی دڵی. زۆربەداخەوە لەگەڵ هەموو ئەوهەوڵانەی بۆیدرا، نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت، چونکە بۆری هەناسەی پڕ لەخواردن بوو!!.
-ڕۆژانە چەندین ژن و پیاو بە سکئێشە و سکچوون و ڕشانەوە سەردانی بەشەکەمان دەکەن، چونکە لە پارشێودا ناوساجی و کولێر بەقیمەی خواردوە؟!!
سەیر ئەوەیە هەموو ئەم نەخۆشانە خۆیان دەڵێن، بێ ڕۆژووش بە کولیرە بەقیمە و ناوساجی و قوبڵی و شلەی زۆر هەمان بارودۆخمان بەسەردا دێت؟!!
- هەندێک نەخۆشی شەکرە لەکاتی ڕۆژوو شکانندا دەکەونە گیانی شیرینی،ئەویش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکرەوە دەبورینەوە و دەگەێنرێنە نەخۆشخانە شار!. گەر بەڕێزت نەخۆشی شەکرەت هەیە و پزیشک ڕێگەی ڕۆژووگرتنی پێداوویت، مانای ئەوەنیە کە ڕۆژووەکەت شکاند بکەویتە شیرینی خواردنی بێسنوور، هیچ حسابێک بۆ نەخۆشیەکەت نەکەیت؟!
- تکایە لەکاتی پارشیودا شتێکی سوک بخۆ، تا گەدەت ناڕەحەت نەکات. لەکاتی ڕۆژووشکاندن لەسەرخۆ و ئارام نان بخۆ و تادەتوانیت کەم بخو، با نەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ خۆت و خێزانەکەت!
- بەڕێزەکەم ڕۆژووگرتن بۆئەوەیە فێری خۆڕاگڕیی و لەسەرخۆیی و ئارامی ببیت و هەست بەئازار و ناڕەحەتی کەسێکی هەژار/ برسی بکەیت، نەک بەدەر لەڕینمایی پزیشکی بەدڵی خۆت بۆ پەلەبخۆیت و زۆخۆریی بکەیت؟!
تکایە ڕەحمێک بەخۆت و گەدەت و خێزانەکەت بکە؟!
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان و خوای گەورە ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات.