دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 23/04/2021

تایبەتمەندییەکانی ڕەنگی مۆر

رۆزا حەمە ساڵح

ڕەنگەکان بە شێوەیەکی بەردەوام لە چوار دەوری مرۆڤەکانە، یەکەیەکی گەیاندنی بێگفتوگۆیە لە نیوانیاندا، کاریگەری لە سەر پەیوەندی نێوانیان ھەیە، ئەو ڕەنگانەی کە پەسەندە لای مرۆڤەکان و لە ناو ژیانی ڕۆژانەیاندا بە کاری دەھێنن، وەك ڕەنگی جلوبەرگ و دیکۆراتی ناو ماڵ و خۆراک، پەیوەندی بە کەسایەتییانەوە ھەیە و ھەر لە منداڵییەوە ئەو خەسڵەتەیان تێدا دەبینرێت و گرنگی پێدەدەن.

ڕەنگەکان زۆرن، یەکێک لەو ڕەنگە سەرنج ڕاکێشانە ڕەنگی مۆرە. ڕەنگی مۆر ڕەنگێکی ڕۆحانی و پەرستن و ڕێز گرتنە لە خودی خۆت، زۆر نزیک بونەوە لەم ڕەنگە، وا لە مرۆڤ دەکات کە ھەوڵ بدات بە قوڵی بیربکاتەوە، ئەم ڕەنگە ڕەنگێکی پەسەندە لای ئەو کەسانەی کە داھێنەرن وەك نوسەر و شاعیر و موزیک ژەنەکان، ھەروەھا ڕەنگی مرۆڤدۆستیشە.

ئەو کەسانەی ئەم ڕەنگەیان لا پەسەندە بە گشتی کەسانێکی ھەست ناسکن، شتی شاراوەیان زۆرە، ھەمیشە دوودڵ و ڕاڕان لە بڕیارداندا.

ئەم ڕەنگە ھێمایە بۆ عاشقەکان، چونکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خەیال بوروژێنێت و بانگێشت بۆ دەربڕینی سۆز بکات. ڕەنگی مۆر، تێکەڵەیە لە ھەردوو ڕەنگی سور و شینی ئاسمانی، ئەم ڕەنگە واتای زۆر دەگەیەنێت لەوانە:

ھێمنی، ڕۆمانسێت، خەیاڵ، ڕۆحانییەت، داھێنان، ھەستکردن بە گەورەیی و ھێز.

کاتێک مرۆڤ توشی حاڵەتی ڕاڕایی و نا ئارامی دەبێتەوە، زانایانی دەروون ناس ئامۆژگاری دەکەن بەوەی کە لەم ڕەنگە نزیک ببێتەوە و بەکاری بھێنێت، لە ھەمان کاتدا زۆر بەکارھێنانی ئەم ڕەنگە دەبێتە ھۆی خەمۆکی، بۆیە ئامۆژگاری ئەو کەسانەش دەکەن کە نەخۆشی دەروونی و خەمۆکیان ھەیە یان توشی خورپەی مێشک دەبن، یان کەسێکی ئازیز لە دەست دەدەن، ئەوا خۆیان لەم ڕەنگە بە دوربگرن، چونکە ڕادەی ھەستکردن بە خەمۆکی و بێتاقەتی زیاد دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP