هه‌رێم نیوز
زانایانی ده‌رونناسی باس له‌وه ده‌كه‌ن، ره‌نگه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رونی مرۆڤ و هه‌ر ره‌نگێك كاریگه‌ری و سروشی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و هه‌ندێك له ره‌نگه‌كانیش هه‌ست و سۆز ده‌وروژێنێت.
به‌پێی راپۆرتێكی هێڵس شۆتس-ی پزیشیكی، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له ره‌نگه‌گان هه‌ستی خه‌مۆكی ده‌به‌خشن، هه‌ندێكی تریان هه‌ستی دڵخۆشی و روخۆشی ده‌ده‌ن و رۆڵیان هه‌یه له باشكردنی زه‌وق به‌م شێوه‌یه:
شین
ره‌نگی بۆ زۆركه‌س هێوری و نه‌رم و نیانی و ئاشتی ده‌به‌خشێت، زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئیداره‌دانی خۆماندوكردن، پزیشكه‌كان وتویانه، ئه‌و ره‌نگه ئاستی فشاری خوێن و نیگه‌رانی كه‌مده‌كاته‌وه‌و لێدانی دڵ خاو ده‌كاته‌وه‌و وات لێده‌كات هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكه‌یت، بۆیه پزیشكه‌كان ئامۆژگاریان ئه‌وه‌یه كراسی ره‌نگی شین بپۆشرێت، یاخود بۆ ره‌نگكردنی ژوره‌كان ره‌نگی شین هه‌ڵبژێردرێت تا زیاتر هه‌ستی به‌خته‌وه‌ری باش بدات.
سه‌وز
ئه‌م ره‌نگه تا راده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به سروشته‌وه هه‌یه، یه‌كێكه له ره‌نگه ئاسوده‌كان، پزیشكه‌كان به هێوركردنی مێشك وه‌سفی ده‌كه‌ن و هاوكاری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نیگه‌رانی هه‌یه، له‌كاتی بینینی ئه‌م ره‌نگه كه‌سه‌كان هه‌ست به ئیجابی بون و چوست و چالاكی و گه‌شبینی ده‌كه‌ن، بۆیه پزیشكه‌كان ئامۆژگارییان ئه‌وه‌یه كراسی ره‌نگ سه‌وز بپۆشرێت بۆ هێنانی هه‌ستی به‌خته‌وه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێی و نیگه‌رانی.
په‌مه‌یی
په‌مه‌یی یه‌كێكی تره له‌و ره‌نگانه‌ی كه هه‌ستی دڵخۆشی به‌هێز ده‌كات، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نه‌هێشتنی نیگه‌رانی و پڕكردنی شوێنه‌كه به وزه‌و توانا، زۆرێك ده‌ڵێن ره‌نگی په‌مه‌یی كراوه هه‌ستی بوژانه‌وه‌و گه‌شبینیان لا دروست ده‌كات به‌وپێیه‌ی گوڵ و گوڵزاریان بیرده‌خاته‌وه. ده‌توانی ره‌نگی په‌مه‌یی بپۆشیت رۆحیه‌تێكی گه‌نجانه به خۆت ببه‌خشیت و به‌شێوه‌یه‌كی شیك ده‌ركه‌ویت.
سپی
سپی یه‌كێكه له‌و ره‌نگانه‌ی ئاماژه‌یه بۆ پاك و بێگه‌ردی و دره‌وشانه‌وه، به پۆشینی ئه‌و ره‌نگه هه‌ست به هێوری ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ خۆت، ره‌نگی سپی تۆخ له زۆر روه‌وه هه‌ستی باشه‌ت پێده‌به‌خشێت و زۆركه‌س به ره‌نگی دڵخوازی خۆیانی ده‌زانن به‌وپێیه‌ی ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تا نوێیه‌كان.