هه‌رێم نیوز
تیرۆركردنی جاسب حه‌تابی باوكی عه‌لی جاسبی چالاكوان، جارێكى تر تینی داوه‌ته‌وه به داوای ئاشكراكردنی بكوژان و رفێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور كه له مانگی ترشینی 2019 سه‌ریانهه‌ڵدا.
رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌و گروپانه به كوشتن و رفاندنی چالاكوانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له ئێرانه‌وه نزیكن.
شاهۆ قه‌ره‌داغی، كه یه‌كێكه له چالاكوانانی كورد و له تویته‌ر بۆچونه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، له توێتێكدا ده‌ڵێت: باوكی عه‌لی ڕفێنراو، چه‌ند جار ته‌ئكیدی كردبوه‌وه كه میلیشیای (ئه‌نساروڵا ئه‌لئه‌وفیا) كوڕه‌كه‌یان رفاندوه‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیش به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تیان له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه".
شاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئه‌و میلیشیایه به‌شێكه له یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پتشتیوانیان لێده‌كرێت و به ئاشكراش كاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن".
حوسه‌ین ده‌ڕاجی، چالاكوانێکی خەڵکی شاری میسانە، له لێدوانێكدا به ئاژانسی TRTی وتوه: کوشتنی جاسب کە روداوێکی دڵته‌زێن بو، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه دڕ‌ندانه‌ی له میساندا دژ به چالاكوانان و به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ روده‌ده‌ن و له‌لایه‌ن میدیا و حكومه‌تیشه‌وه بێده‌نگی لێده‌كرێت.
به‌وته‌ی ده‌ڕاجی، ئه‌و لایه‌نه‌ی له كوشتن و رفاندنه‌كانی میسان به‌رپرسه، لای خه‌ڵكی شاره‌كه ناسراوه و دادگای ناوچەییش ناتوانێت ناویان ئاشكرابكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی به چه‌كه‌وه بڵاوه‌یان كردوه و سه‌رچاوه‌ی بڕیاری ئه‌منی شارەکە به ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه.
هەروەک دەڕاجی دەڵێت: "ئه‌وه‌ی كه چالاكوانان عه‌بدولقدوس و كه‌ڕار عادل و ئه‌مجه‌د ده‌هاماتی له میسان كوشت، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه باوكی عه‌لی-یان كوشت و پێشتریش خودی عه‌لیان رفاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ستیان كردبو جاسب حه‌تاب مه‌ترسی له‌سه‌ر دروستكردون و به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌ستكه‌وتبو له‌سه‌ر رفێنه‌ره‌كان، بۆیه بڕیاریاندا بیكوژن تا به‌ڵگه‌كان له‌ناوبچن و بكوژه‌كان به ئازادی بسوڕێنه‌وه".
دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر جاسب حه‌تاب، له‌لایه‌ن دو چه‌كداره‌وه كه ماتۆڕسكیلێكان پێبو، ته‌قه‌ی لێكراو ده‌ستبه‌جێ كوژرا.
جاسب زیاتر له دو ساڵ بو بێ په‌روا له سۆراخی ئاشكراكردنی عەلی كوڕیدابو، سه‌ره‌داوی له‌باره‌ی رفێنه‌رانی كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتبو، تەقەی لەزۆر دەرگادا تا گەشتە خودی کازمی، به‌ڵام سه‌رباری ئاگاداربونی حكومه‌تی عێراقی لە وردەکاری ڕفاندنی کوڕەکەی و ئەو گروپەش ڕفاندویانه، به ئومێدی بینینه‌وه‌ی عەلی کوڕی سه‌ری نایه‌وه‌و هیچ کارێکی لە دەست نەهات بۆ دو منداڵەکەی ئەنجامی بدات، جگەلەوەی خۆشی ببێت بە قوربانی.
عه‌لی زیاتر له دو ساڵه چاره‌نوسی نادیاره
عه‌لی جاسب، پارێزه‌رو چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی میسان، زیاتر له دو ساڵه رفێنراوه‌و كه‌س سۆراخی نازانێت.
پێش زیاتر له دو ساڵ، لەوکاتەی خۆپیشاندانەکان لەشارەکانی عێراق سەریان هەڵدا، عەلی دەبێتە یەکێک لە ڕێکخەرانی و بەردەوام لەمیدیاکاندا دژ بە نەبونی خزمەتگوزاری و ناسەقامگیری ئەمنی لێدوان دەدات، ئەمەش گروپە چەکدارەکانی شارەکە بەتایبەت ئەوانەی لەئێرانەوە نزیکن بێزار دەکات و بڕیاری بێسەروشوێنکردنی دەدەن، بەپلان له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه عه‌لی جاسب بانگده‌كرێت بۆ شوێنێك به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خێزانی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بۆی چاره‌سه‌ربكات، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار دەیڕفێنن و تا ئێستا چاره‌نوسی نادیاره.
كازمی له ورده‌كاری رفاندنی عه‌لی ئاگاداركرابوه‌وه
پێش چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر باوكی جاسب بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه وتبو‌ی: "چه‌ند جارێك داوای كازمیم كردوه‌و په‌یامم بۆ ناردوه كه ئه‌و كه‌سانه ده‌ناسم كوڕه‌كه‌میان رفاندوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانم بێزاری ده‌كات تا ئێستا نه‌یبینیوم".
ئه‌وه‌شی وتبو: دواتر به ته‌له‌فون پێموت ئه‌و چه‌كدارانه باره‌گایان هه‌یه له جادرییەی بەغدا، ئه‌ویش به‌ڵێنیدا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كوڕه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و فه‌ریق محه‌مه‌د به‌یاتی راسپارد به‌شوێن كێشه‌كه‌دا بڕوات، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژێك ده‌نگیان نه‌ماو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانمیان نه‌ده‌دایه‌وه.
گروپێكی سه‌ر به ئێران رفاندویانه
باوكی عەلی باسی له‌وه‌كردبو، كه كوڕه‌كه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی 2019 ره‌خنه‌ی توندی له گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به ئێران ده‌گرت، ئه‌و گروپه‌ش ئه‌نساروڵا ئه‌لئه‌وفیا-ن كه به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی له‌به‌رده‌ستدایه له دادگای میسان ئه‌وان كوڕه‌كه‌میان رفاندوه.
ئه‌وه‌شی خستبوه‌ڕو، كه شه‌وی رفاندنه‌كه‌ی، هه‌واڵگری عێراقی شوێنی عەلی-یان لەڕێگەی سیگناڵی مۆبایلەکەیەوە ئاشكراكردوه‌و له باره‌گای ئه‌و گروپه‌دا بوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه مۆبایلەکەی داخراوەو ئیتر هیچ سۆراخێکی نەما.
عه‌لی جاسب خاوه‌نی دو منداڵه، به وته‌ی باپیره تیرۆركراوه‌كه‌یان، له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكیاندا ئه‌شك ده‌ڕێژن و لەدوای ڕفاندنی باوکیان، ئەو بوبوە تاکە خەمڕەوێنیان.
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ته‌نگیان به ده‌نگه ناڕازییه‌كان هه‌ڵچنیوه
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی 2019 له به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه زیاد له 800 خۆپیشانده‌رو چالاكوان و رۆژنامه‌نوسی تێدا كوژراو 25 هه‌زار برینداریشی لێكه‌وته‌وه، بەردەوام ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ئه‌و گروپه میلیشیانه درێژ ده‌كرێت كه به‌ناوی جیاواز جیاوازه‌وه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا کۆکراونەتەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌رانه‌وه، میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی کە نزیكن له ئێرانەوە به سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و رفاندن و كوشتنی چالاكوانان و ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه روماڵی روداوه‌كان ده‌كه‌ن، کەچی حکومەت نەیتوانیوە ڕوبەڕوی ئەو گروپانە هیچ هەنگاوێک بنێت.
هەرچەندە فشاری ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت كوشتنه رێكخراوه‌كانه‌وه‌ن و زۆبه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كانیش ده‌ڕواته‌وه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران.
خودی ئێران بوه به په‌ناگه‌ی بكوژه‌كان
لە 15/2/2021 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی "باندی مردن"ی راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی رابوردودا به‌رپرس بوه له كوشتنی ده‌یه‌ها رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵكی سڤیلی شاری به‌سره.
سه‌رۆكی بانده‌كه‌و هاوكارێكی سه‌ره‌كی تری له ئێستادا هه‌ڵاتون بۆ ئێران و به‌پێی زانیارییه‌كان، عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای راده‌ستكردنه‌وه‌یانی كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاران هێشتا هیچ وه‌ڵامێكی جدی نه‌داوه‌ته‌وه..
ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده كۆمه‌ڵێك پرسیاری سه‌باره‌ت به گه‌شتن به سه‌رۆكی بانده‌كه‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی پشتیوانی ده‌كات له شه‌قامی عێراقیدا وروژاند.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، كه بۆ سایتی ئیندپێندت-ی عه‌ره‌بی قسه‌یان كردبو، چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتدار رۆڵیان هه‌بوه له ئاودیوكردنی چه‌ندین داواكراو له دۆسیه‌ی كوشتنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان به‌ره‌و وڵاتی ئێران.
سه‌رچاوه‌كە وتبو‌ی: "عێراق داوای له ئێران كردوه 70 داواكراویان راده‌ست بكات، له‌ناو ئه‌و داواكراوانه‌ش سه‌رۆكی باندی مردن هه‌یه".
له 8ی شوبات، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران هاته عێراق، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و دۆسیه سه‌ره‌كییانه‌ی له‌گه‌ڵیدا باسكرا، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بو، كه ئێستا له ئێران داڵده دراون.
سه‌رچاوه باڵاكەی عێراق بە ئیندپێندتی راگه‌یاندبو: "لایه‌نی عێراقی به لایه‌نی ئێرانیان وتوه، ئێران بوه به گه‌نجینه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی ئەو کەسانەی لە عێراق داواكراون له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنوسان و پێویسته راده‌ستبكرێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه دزه بكات بۆ ناو میدیاكان".
كازمی بێتوانایه له ئاشكراكردنی بانده‌كانی كوشتن و رفاندن
لە کانونی یەکەمی 2020دا هەشت رێکخراوی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاند، حکومەتی عێراق نەیتوانیوە بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێبکات و تاوانباران بدۆزێتەوە و سزایان بدات، راوێژکارانی باڵای حکومەتیش بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس_یان رونکردوەتەوه، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و زانیارییە هەواڵگرییەکانیان، ئەنجامدەرانی ئەو کوشتنانە ئەندامی هێزە سەربازییەکانی وڵات بون، کە مەبەست هێزەکانی حەشدی شەعبیە.
جگه له خۆپیشاندانه‌كانی شارەکانی عێراق كه بۆ ئاشكراكردنی بكوژان و رفێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان رێكده‌خرێن، فشاری نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه بۆئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت كوشتنه رێكخراوه‌كانه‌وه‌ن و زۆربه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كانیش ده‌ڕواته‌وه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران كه ئێستا خۆیان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا رێكخستوه؛ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ركی حكومه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی كازمی قورس كردوه‌و توانای هه‌ر جوڵه‌یه‌كی له‌به‌ر بڕیوه كه به ئاراسته‌ی ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌ینێت.