هه‌رێم نیوز
دانانی په‌یكه‌رێك به هاوشێوه‌ی كه‌عبه له شاری كه‌ربه‌لاو به دیاریكراوی له‌ناو حه‌ره‌می حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی ئه‌بی تاڵب، كاردانه‌وه‌ی توندی عێراقییه‌كانی له ئێستادا لێكه‌وتوه‌و زۆربه‌شیان به گاڵته‌جاری و هه‌ندێكیشیان به گاڵته‌كردن به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام ناویان بردوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت چالاكوانانی عه‌ره‌ب له شاره‌كانی عێراقدا نوسیویانه، گاڵته‌جاڕیه په‌یكه‌ری كه‌عبه به‌وشێوه‌یه دروستكراوه‌و له‌به‌رده‌م زیاره‌تكارانی مه‌رقه‌دی حه‌زره‌تی حوسه‌ین دانراوه، چونكه زۆرێك له زیاره‌تكاره‌كان به كه‌عبه‌ی راسته‌قینه لێی تێگه‌شتون و له‌په‌نایدا نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
عه‌لی شیبر، به‌ڕێوه‌به‌ری میدیایی مه‌زارگه‌ی حوسه‌ینی سه‌باره‌ت به دانانی په‌یكه‌ره‌كه وتویه‌تی: مه‌زارگه‌ی حوسه‌ینی هیچ راسپارده‌یه‌كی بۆ دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره نه‌بوه، كه‌سێك كه گه‌شت رێكده‌خات بۆ مه‌زارگه‌كه دایناوه‌و وه‌ك گوزارشت له كه‌عبه دایناوه‌و دوای دو رۆژ لابراوه.
عه‌باس موسه‌وی، كه یه‌كێكه له به‌ڵێنده‌رانی رێكخستنی گه‌شتیاران وتویه‌تی: په‌یكه‌ری كه‌عبه كه له نێوان هه‌ردو حه‌ره‌م داده‌نرێت، كه‌له‌پورو نه‌ریتێكی كۆنی كه‌ربه‌لاییه‌و هه‌مو ساڵێك له یادی له دایكبونی ئیمام عه‌لی داده‌نرێت.
به وته‌ی موسه‌وی، له‌سه‌رده‌می پادشایی و دواتریش له‌سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئه‌و نه‌ریته سه‌ریهه‌ڵداوه‌و له‌كاتی خۆیدا له گۆڕه‌پانی به‌لوش له كه‌ربه‌لا دانراوه.
گواستنەوەی زستانەى کەعبە
ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌ززاوی، هاوشێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریچیه‌كان له یانه‌كانی تۆپی پێی كه به گواستنه‌وه‌ی وه‌رزی ناوی ده‌برێت، له تویته‌ر به گاڵته‌جاڕیه‌وه نوسیویه‌تی: "له‌نێوان گواستنه‌وه‌كانی زستان، ئه‌مساڵ كه‌عبه له مه‌كه‌وه گوزرایه‌وه بۆ كه‌ربه‌لا".
كه‌سێكی تر به‌ناوی تارا ساری نوسیویه‌تی "به‌ڕاست ئه‌مه كه‌عبه ئه‌سڵیه‌كه یان ته‌قلیده‌كه‌یه، ئێستا تێم بگه‌یه‌نن له مه‌كه حه‌ج بكه‌ین یان له كه‌ربه‌لا".
به‌پێی فه‌تواكانی وه‌لی فه‌قیهی ئێرانی کراوە
له‌ناو خودی شیعه‌كاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه خۆیان به دور ده‌گرن له مه‌رجه‌عه‌كانی سه‌ر به ئێران، به هه‌مان شێوه كاردانه‌وه‌ی جدی هه‌بوه له‌سه‌ر دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی كه‌عبه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عی ئایینی سه‌ید حه‌سه‌ن موسه‌وی له راگه‌یه‌نراوێكی ره‌سمیدا رایگه‌یاندوه: دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره، به ئاره‌زوی مه‌رجه‌عه‌كانی گومڕایی كراوه‌و ئاڵنگارییه‌كی ڕوتی فه‌رمانه‌كانی خوایه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی مۆركێكی سیاسی له‌خۆی گرتوه‌و مه‌به‌ست لێی روشاندنی هه‌ستی موسڵمانانی جیهانه".
ئه‌وه‌شی نوسیوه: دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره، گه‌ڕانه‌وه‌یە بۆ جاهیلیه‌ت و پێویسته هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتو بێته ئارا دژ به‌و بیدعه‌یه، كه سه‌ره‌نجام سه‌رده‌كێشێ بۆ لادان له ئایینی راست و دروست".
نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عی ئایینی سه‌ید حه‌سه‌ن موسه‌وی، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بێده‌نگی مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كان، به‌ڵگه‌یه‌كی رونه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌وكاره‌و .. ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دانانی كه‌عبه‌یه‌كی جێگیر‌و نوێ له ئایینده‌دا به‌پێی فه‌تواكانی وه‌لی فه‌قیهی ئێرانی، بۆیه داوا له موسڵمانان ده‌كه‌ین ئاگایان له ئایینی راسته‌قینه‌ی خۆیان بێت و شوێنی ئه‌و شته‌پڕوپوچانه نه‌كه‌ون كه مه‌به‌ست لێیان دروستكردنی دوبه‌ره‌كییه".
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌رجه‌عێكی تری عێراقی به‌ناوی محه‌مه‌د مه‌هدی خالسی، دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره‌و ته‌واف كردنی و نزاكردن له په‌نایدا وه‌ك كه‌عبه‌ی راسته‌قینه به "كوفرێكی ئاشكرا" ناوبردوه‌و وتویه‌تی: ئه‌و كاره كوفرێكی رون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ئایین، درۆكردنه به‌ناوی خواوه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌یه‌كی راشكاوانه‌ی قورئانه".
ریشەکەی رکەبەری ئێران و سعودیەیە
دانانی په‌یكه‌رێكی هاوشێوه‌ی كه‌عبه، یه‌كه‌مجار له شاری قوم-ی ئێران ئه‌نجامدرا، به‌وهۆیه‌وه مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له عێراق پێیانوایه دانانی په‌یكه‌ری كه‌عبه له كه‌ربه‌لا، گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به رێنمایی ئه‌و مه‌رجه‌عانه كرابن كه له ئێرانه‌وه نزیكن.
شیعه‌كان له جیهاندا به تایبه‌ت له ئێران، له په‌یڕه‌وی مه‌زهه‌بی خۆیاندا زیاتر گرنگی به سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كانی كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف ده‌ده‌ن، كه گۆڕی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی و عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب-یان تێدایه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سوننه‌كانی جیهانه كه سه‌ردانی مه‌كه‌و مه‌دینه له وه‌رزی حه‌ج و له وه‌رزه‌كانی تر بۆ عه‌مره به فه‌ریزه‌یه‌كی ئایینی و سوننه‌ت ده‌زانن و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌ده‌ن.
خراپی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئێران و سعودیه، ریشه‌ی مه‌زهه‌بی هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ رو وه‌رگێڕانی ئایینزایانی شیعه له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عه‌كانیانه‌وه بە تایبەت مەرجەعە ئێرانیەکان به ئاراسته‌ی سه‌ردانكردنی شوێنه پیرۆزه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له‌بری مه‌كه‌و مه‌دینه.
له دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش له ساڵی 1979، چه‌ندین جار شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان زیاره‌تكارانی شیعه له مه‌كه‌و مه‌دینه رویداوه‌و كه‌م ساڵ هه‌بوه حاجیه شیعه‌كان له‌و وڵاته به‌بێ كێشه ده‌ربچن.
له ساڵی 1987 له وه‌رزی حه‌جی ئه‌و ساڵه‌دا، پێكدادان له نێوان پۆلیسی سعودیه‌و حاجیانی ئێران رویدا‌و له ئه‌نجامدا 275 حاجی ئێرانی و 85 پۆلیسی سعودی و 42 كه‌سی تر كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆربون كوژران.
له وه‌رزی حه‌جی 2015ش له روداوێكی تردا كه دواتر ئێران پۆلیسی سعودیه‌ی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی به مه‌به‌ست حاجیانی ئێرانی ته‌نگه‌تاو كردوه، 405 حاجی ئێرانی به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆوه له مینا گیانیان له ده‌ستدا.