دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23/01/2021

تەندروستی جیهانی: هێشتا زوە بۆ دەستنیشانکردنی سەرچاوەی کۆرۆنا

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت؛ هێشتا زوە دەرەنجامی کارەکانی تیمەکانیان بەدەست بگات کە ئێستا لە شاری وۆهانی چین بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19.
رۆژی (14)ی ئەم مانگە تیمێکی شارەزای رێکخراوی تەندروستی جیهانی گەیشتە شاری وۆهان بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
مایکڵ رایان، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: سەرجەم ئەگەرەکان کراوەن، بەڵام هێشتا زوە بە وردی بگەن بە دەرنجامێک سەبارەت بە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە، بەتایبەت کە بەرپرسانی چین ئاماژە بەوە دەکەن، سەرچاوەی ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی سنورەکانیانەوە بوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان ژیانی زیاتر لە دو ملیۆن کەسی کردە قوربانی و بە دەیان ملیۆن کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بون، ئەوە جگە لە داڕمانی ئابوری جیهان و زۆرێک لە وڵاتان.
تەندروستی جیهانی پێیوایە دیاریکردنی رێگەگرتن لە رێڕەوی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە کە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ هۆکاری سەرەکی دەبێت بۆ رێگریکردن لە دوبارە بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسانە لە جیهاندا، بۆ ئەوەش پێویستە لێکۆڵینەوە لە شوێنی سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP