پارچەیەک دراوی ئاڵتونی دەگمەن کە پیشەگەرێکی بەناوبانگ لە ساڵی (1787)دا
لە نیویۆرک دروستی کردوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلار
فرۆشرا.
خانەی هێریتدگ لە ئەمەریکا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا پارچە دراوێکی ئاڵتونی
کە بە (براشەر دۆبلۆن) ناسراوە، بە (9.36) ملیۆن دۆلار فرۆشت.
خانەکە ئاماژەی
بەوەکردوە، ئەوە بەرزترین نرخ بوە بۆ دراوێکی ئاڵتونی کە لەزیادکردنێکی ئاشکرادا
فرۆشراوە و کڕیارەکەش داوای کردوە ناسنامەی بەنهێنی بمێنێتەوە.
تۆد ئیمهۆف،
جێگەری بەڕێوەبەری جێبەجێکاریخانەی هێریتدگ دەڵیت: ئەو دراوە یەکێک لە حەوت دراوە
بەناوبانگەکە و
خواستێکی زۆری لەسەرە، لە رابردودا لەلایەن پیشەگەری ئاڵتون، ئەفرایم براشەر
دروستکراوە.