پسپۆڕێکی بواری خۆراک باس لە چوار یاسای خۆراکی دەکات کە کاریگەری لەسەر
باشبونی تەندروستی و درێژی تەمەن هەیە.
دکتۆر مارک گێلبێرت، پسپۆڕی خۆراک لە بەریتانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ
گۆڤاری (ئێکسپرێس) دەڵێت: کەمکردنەوەی رێژەی کالۆری لە خواردنەکاندا
هەنگاوی یەکەمە بۆ باشبونی تەندروستی، چونکە کاریگەی هەیە لەسەر خاوکردنەوەی
پڕۆسەی بەساڵاچون و خانەکانی لەش لە گەشەکردنی شێرپەنجە و نەخۆشی شەکرە و
زەهایمەر دەپارێزێت.
دەشڵێت: هەنگاوێکی دیکە بریتییە لە هاوسەنگ راگرتنی
رێژەی ڤیتامین دی کە لەشدا، چونکە پەیوەندی بە بەرگری لەش و بەهێزکردنی خانەکانی
بەرگرییەوە هەیە.
ئەو پسپۆڕەی خۆراک پێیوایە رێکخستنەوەی سیستمی خۆراک
کاریگەری زۆر باشی لەسەر تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی فشاری خوێن و سوڕی خوێن هەیە.
هەروەها دەڵێت: بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبون بە
نەخۆشی شەکرە، پێویستە چای سەوز بە شێوەیەکی رێکخراو بخورێتەوە و پەیڕەوکردنی
سەرجەم ئەو خاڵانە لە ماوەیەکی کورتدا دەرەنجامەکانی دەردەکەوێت و تەندروستی
کەسەکە بەشێوەیەکی کاریگەر باشتر دەبێت کە دواجار کاریگەری راستەوخۆی لەسەر درێژی
تەمەن دەبێت.