دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23/01/2021

مانگۆ؛ میوەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکر لە لەشدا

ژمارەیەک لە زانایانی ئەمەریکی ئاشکرای دەکەن، کە میوەی مانگۆ توانای رێکخستنی ئاستی شەکری هەیە لە خوێندا و سودی بۆ توشبوانی شەکرە هەیە لە جۆری دوەم.
زانایانی ئەمەریکا لە توێژینەوەیەکدا کە گۆڤاری (ئێکسپرێس) بڵاویکردەوەتەوە، دەڵێن: بەهۆی بونی ماددەی ئەلبۆلیفینۆل لە مانگۆدا، تایبەتمەندی دژە ئۆکسان و هەوکردنی هەیە، ئەوە جگە لە بونی چەند پێکهاتەیەکی چالاکی دیکە وەکو کارۆتینات و ئەلتۆکۆفیرۆل و ترشی ئەسکۆربیک و ریشاڵی خۆراکی و چەند پێکهاتەیەکی دیکە.
توێژینەوەکە پشتی بەستوە بە بەشداری ژمارەیەک لە توشبوانی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوەم و دەرکەوتوە کە خواردنی مانگۆ ئاستی رێژەی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە و هەروەها رێژەی چەوریش کەمدەکاتەوە.
زانایان هۆشداریش دەدەن کە خواردنی مانگۆ دەبێت بە کەمی بخورێت، چونکە زیادەڕویکردن تێیدا دوبارە رێژەی شەکر لە خوێندا زیاد دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP