توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، کە ئەوکەسانەی رۆژانە
روبەڕوی ماندوێتی زۆر و فشار و دودڵی دەبنەوە، زیاتر حەز بە خواردنە خێراکان
دەکەن، کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ قەڵەوبون.
ژمارەیەک لە زانایانی ئوسترالیا و نیوزلەندا لە
راپرسییەکدا بۆچونی (137) کەسیان وەرگرتوە سەبارەت بە خوەکانی خواردن و هەستەکانی
دودڵی کە هانیان بدات بۆ خواردن بەدرێژایی یەک هەفتە.
بەوتەی
بەشداربوان "هەرکاتێک فشار و ماندوێتییان زیاتر بێت، زیاتر حەزیان بۆ خواردنە
خێراکان دەچێت بە گشتی".
زاناکان
دەڵێن:"هەستی فشار و دودڵی، وا دەکات گۆڕانکاری لە شێوازی بەرنامەی خۆراکیی
مرۆڤدا دروست بێت".
ئاماژە بەوەش دەکەن، ماندوێتی لە کار وا
دەکات تاکەکان پەنا بۆ خواردنە خێرا و خواردنەوە غازییە پڕ شەکرەکان ببەن کە دواجار ئەوەش کاریگەری لەسەر
قەڵەوبونی کەسەکان دەبێت.
بەشێک لە بەشداربوانی توێژینەوەکە باسیان
لەوەکردوە کە لەوماوەیەدا هەرکاتێک توشی دودڵی و فشار بوبێتنەوە، حەزیان بە شیرینی
و خواردنەوە غازی و خواردنەوە خێراکان بوە.
سەرچاوە: دەیلی
مەیڵ