کۆمپانیای
سامسۆنگ لەرێگەی راگەیاندنی ژمارەیەک هاردی دەرەکی نوێ، دەیەوێت رکابەری بازاڕی
ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بکات.
سایتی روسیا
تودەی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای سامسۆنگ لەرێگەی بەرهەمهێنانی هاردی دەرەکی 870 Evo SSD لە جۆری SSD دەیەوێت رکابەرییەکی نوێ لە بازاڕی ئامێرە
ئەلکترۆنییەکان بکات.
ئاماژەی بەوەکردوە، هاردە نوێیەکەی سامسۆنگ خێراییەکی زۆری هەیە و
توانای چارەسەرکردنی (560) مێگابایت داتای هەیە لە چرکەیەکدا.
نرخی هاردە نوێیەکەی سامسۆنگ بۆ (500) گێگابایت
لە (49) دۆلارەوە دەستپێ دەکات و قەبارەی یەک تێرا بایتیش نرخەکەی دەگاتە (79)
دۆلار، هەروەها قەبارەی دو تێرابایت بە (269) دۆلار و قەبارەی چوار تێرابایتیش بە
(529) دۆلار.