فرانز شوبێرت، وه‌ك مرۆڤێكی جاویدانی له‌گه‌ڵ میوزیك له‌دایك ده‌بێت..ئه‌و ناوبانگێكی جیهانی هه‌یه‌و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له چه‌رخی كلاسیك‌و رۆمانتیكدا. ده‌وترێت زێده‌تر له هه‌زار پارچه موزیكی نوسیوه ، یاخود داناوه.. بیسه‌رانی موزیكه‌كانی‌و شووبێرت له‌سه‌رده‌می كۆن‌و نوێ‌دا به‌سه‌ر سورمانه‌وه گوێی بۆ شل ده‌كه‌ن‌و باسی لێوه ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت زێده‌تر له‌سۆنگه‌ی موزیكزانه ئه‌كادیمیه‌كانه‌وه .. هه‌ربۆیه شوبێرتی نه‌مسایی توانیویه‌تی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می ته‌مه‌نیدا ببێته بلیمه‌تێك له ئاوازداناندا‌و خولیاكانی له‌نوسینه‌وه‌ی نۆته‌كانیدا نمایش بكات.. جگه له‌خوێندنی ئامێری (كه‌مانچه)، گرنگی زۆری بۆ پیانۆ هه‌بووه‌و تواناكانی نیشانداوه.. ئه‌و ئاوازدانه‌ره نه‌مساییه له 31ی جانیوه‌ری ساڵی (1797) له (ڤیه‌ننا)ی پایته‌خت له‌دایك بووه، دوای دروستكردنی گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره، شووبێرت له‌ته‌مه‌نی 31 ساڵیدا و له 19ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی (1828) كاتێك براكه‌ی ده‌رگای ژووره‌كه‌ی له‌سه‌رده‌كاته‌وه، ده‌بینێت جه‌سته‌یه‌كی سارد له‌گۆشه‌یه‌كی ژووره‌كه‌دا و له‌سه‌ر جێیه‌كه‌ی راكشاوه و ماڵئاوایی له ژیان‌و له‌موزیك كردووه، ئه‌گه‌رچی به‌دروستی نه‌خۆشیه‌كه‌ی باسی لێوه نه‌كراوه، به‌لام هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان نوسیویانه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچیی دوایی كردووه. شاكاره‌كانی شووبێرت شایسته‌ی به‌دواگه‌ران‌و لیكۆلینه‌وه‌ی ئه‌كادیمین، ئه‌گه‌رچی غه‌دره به نێو بانگ‌و توانای مه‌زنی ئه‌و ئاوازدانه‌ره به‌چه‌ند دێرێك باسی لێوه‌بكه‌م، به‌لام ئه‌مرۆ كه هاوكاته له‌گه‌ل مێژووی هاتنه‌بونی بۆم گرنگ بوو ئه‌م چه‌ند زانیارییه كورته‌ی له‌سه‌ر بده‌م‌و یه‌كێكیش له‌و شاكارانه‌ی كه‌من هه‌میشه گۆیی لێده‌گرم و به‌شێكی گه‌وره‌ی نۆستالژیای ژیانی منه‌و رۆحم ئارام ده‌كاته‌وه... پێشكه‌شی خوێنه‌رانی ئازیزی ده‌كه‌م.
شه‌هێن سابیر