دواین هەواڵ

کلتور‌

 22/01/2021

چەند زانیاریەک دەربارەی گەورەترین کتێبخانە لە جیھاندا

 
کتێبخانەی بەریتانی (   British Library ) کتێبخانەی نیشتیمانی شانشینی یەکگرتوویە لە بەریتانیا،  دەکەوێتە سەنتەری لەندەنی پایتەختەوە.
لە ( 01-07-1973 ) دا دامەزراوە، کتێبخانەکە پێش ئەو ساڵە بەشێک بووە لە مۆزەخانەی بەریتانی .
بە ژمارە:
نزیکەی دوو سەت ملیۆن  دانە بابەتی ھەمەجۆر لەو کتێبخانەیەدا ھەیە وەکو( کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە،دەستنوس، دەنگی تۆمارکراو، نەخشە، پول  کاری دەستی و وێنەی کێشراو و زۆر شتی دیکەش )
ھەموو ساڵێک سێ ملیۆن بابەتی چاپکراوی تازە لە کتێب و بابەتە ڕۆژنامەوانیەکان دێتە ناو ئەو کتێبخانەوە.
ھەر کتێبێک لە شانشینی یەکگرتوو و ئێرلەندا چاپ بکرێت، دانەیەکی دێتە ئەو کتێبخانەوە، ڕۆژانە ھەشت ھەزار کتێب و بابەتی تازە دێنە ناو ئەو کتێبخانەوە، جگە لەو کتێبانەش کە خۆیان لە وڵاتانی ترەوە داوای دەکەن.
لەناو کتێبخانەکەدا شوێنی زیاتر لە ھەزار و دوو سەت کەس ھەیە بۆ خوێندنەوە.
سێ سەد و پەنجا و یەک ھەزار و سەت و شانزە، دەستنوس و ڕەشنوسی کتێبە کۆنەکانی لێیە، کە ھەندێکیان بەڵگەنامەشن، تێیاندایە مێژووەکەی بۆ دوو ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
شەش ملیۆن دەنگی تۆمار کراوی تێدایە.
کتێبخانەکە، کتێبخانەیەکی گشتیە و بەڕووی ھەموو کەسێکدا کراوەیە، بۆ خواستنی کتێب و سەرچاوەکان یان خزمەگوزاریەکانی دیکەی نێو کتێبخانەکە.
بە زۆربەی زمانە جیھانیەکان سەرچاوەی لێ دەستدەکەوێت،  زۆرێک لەوانەی ڕوو لەو کتێبخانەیە دەکەن، لە بواری لێکۆڵینەوەی بابەتە جیاوازەکاندا بەدوای سەرچاوەدا دەگەڕێن، واتە سیمای سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەشی وەرگرتووە.
لە ئینگلیزیەوە: ساڵح میراودەلی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP