دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 21/01/2021

باڵندەکانیش هەست و بیرکردنەوەیان هەیە

 

لێکۆڵینەوەکان لەم کۆتایانەدا بڵاویان کردەوە کەباڵندەش توانای بیرکردنەوەی هەیە. هەروەها مێشکی وەک مێشکی شیردەرەکان کاردەکات، ئەمەش زیاتر بۆتە مشتومڕی زانستی دەربارەی بەئاگابوون. لەراپۆرتێکی رۆژنامەی ‌(لۆتۆن)ی سویسری دا هاتووە، زانایان پێیان وایە کەباڵندەش ئاگابونی زۆر زیاترە لەوەی ئێمەی مرۆڤ درکی پێ دەکەین. هەر لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە زانایان کۆکبون لەسەر ئەوەى  تەنیا مرۆڤ خاوەنی بەئاگای نییە لە دەوروو بەری بەڵکو باڵندەش هەمان هەستی هەیە . لەهەمان کاتدا زانکۆی زانستی (تۆبنگن)ی ئەڵمانی بەسەرپەرشتی دکتۆر (ئەندریاس نیدەر) ئەم بابەتەزیاتر لێکۆڵینەوەی لەسەرکراو سەلمێنرایەوەکە باڵندەش هەست و ئاگایی هەیە بەدەوروو بەری کە ناونرا (ئاگایی هەستکردن). لەو بارەیەشەوە (ئەندریاس نیدەر) ئەڵێت: باڵندەکان تەنیا تواناى بینینیان نییە، بەڵکو ئەتوانێت هەموو ئەو شتانەی ئەیان بینێت بیان پارێزێت لە مێشکیداو لەهەمان کاتدا بیری بکەوێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP