دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 21/01/2021

لێکۆڵینەوەکان هەندێ زانیاری سەرسوڕهێنەر دەربارەی هەسارەی مەریخ ئاشکرادەکەن

لێکۆڵینەوەکان لە زانکۆی (رۆتجەرز)ی ئەمریکی ئاشکرای دەکەن بەبوونی ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ. لە گۆڤاری (ساینس ئیدڤانسز)دا هاتووە زانایان کۆکن کە ژیان لە سەر هەسارەی مەریخ رۆژێک لە رۆژان ئەبوژێتەوە. بەڵام چەند میلێک لەژێر هەسارەی سورەوە کەکاتێک پلەی گەرمی هەموو ئەو سەهۆڵبەندانە بتوێنێتەوە. زانایان ئەوەشیان ئاشکراکردووە لە پێش چوار ملیار ساڵ مەریخ وەک زەوی پلەی گەرمی تێدا بووە، کە ئەو کات تیشکی خۆر لەسەدا 25ی گەیشتووە بەو هەسارەیە. بەپێی ئەوەی بونی کانزاکان و ماددە کیمیاوییەکان ئەوە ئەگەیەنێت کەلەسەر رووی هەسارەی مەریخ ئاو بونی هەبوبێت. لەهەمان کاتدا لێکۆڵەرەوانی زانکۆی (ئەریزۆنا)ی ئەمەریکی بڵاویان کردەوە. هەسارەی مەریخ هیچ کات هەسارەیەکی مردوو نەبووە وەکو ئەوەی ئێستا دەبینرێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP