کۆمپانیای ئەپڵ نیازی وایە دوو جۆر مۆبایل تاقی بکاتەوە لە کارگەی (فۆکسکۆن) چینی کە توانای نوشتانەوەیان هەبێت
هەر بە پێی ماڵپەڕی (ئیسکۆنۆمیک دەیلی نیوز) ئەپڵ ئەم دوو جۆرە مۆبایلە تاقی دکاتەوە لەبەر جۆری هێزی مانەوەی.
کە ئەمەش ئەبێتە یەکەم جۆری مۆبایلی ئەپڵ کە بەشێوەی ستونی ئەکرێتەوە وەک مۆبایلی سامسۆنگ ( زێد فلیپ)
کە جۆری مۆبایلەکە پێکهاتووە لە دوو شاشەی سەرو خوار پێکەوە بەستراوە.