لە هەواڵێکی دڵتەزێن بۆ ئەوانەی عاشقی فیلمەکانی جەیمس بۆندن خانمە ئەکتەرو پێشکەشکاری بەرنامەی (the seventh). تانیا رۆبەرتس لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە لۆس ئەنجەلس کۆچی دوایی کرد.
هەروەکو مایک بینگل بەرپرسی راگەیاندنی رۆبەرتس بە رۆژنامەی (هۆلیوود ریپۆرتەر)ی وت پاش ئەوەی رۆبەرتس لە کاتی پیاسەکردن بە سەگەکانی بەزەبر کەوتوەو دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لە رۆژی 24ی مانگی 12 ساڵی رابردوو.
هەروەها بینگڵ ئاشکرایکرد کە بە لەدەستدانی ئەکتەرێکی وەها دڵ نەرم و میهرەبان رووناکی کوژایەوە کەخۆشەویستی هەوادارانی بوو.