دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 04/02/2024

چارەسەری سەرئێشە بکەم بەچەند ڕێگایەکی ئاسان !!

ئا:دەریا

سەرئێشە یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکان کە تووشی هەموو تەمەنە جیاوازەکان دەبێت، بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە دەتوانی ئەم چەند رێگایەی خوارەوە پەیڕەو بکەی:

-ئەگەر سەرئێشەکەت بەهۆی نەخواردنەوەی ئاوە تەنها بە خواردنەوەی چەند پەرداخێک ئاو دەتوانی چارەسەری بکەی.

-بۆ کەمکردنەوە ئازاری سەر کەمێک سەهۆڵ بکە ناو خاولیەک و لەسەر ناوچەوانتی دابنێ بۆ چەند دەقەیەک و ئەمە دووبارە بکەرەوە تا ئازارەکەت نامێنێ.

-قاشێک لیمۆ بکەرە ناو ئاوی گەرمەوە و بیخۆرەوە بۆ کەمبوونەوەی ئازاری سەر و پشوودانی مێشک.

-دوو کەوچکی چا سرکەی سێو بکەرە پەرداخێک ئاوەوە و رۆژانە ٢ بۆ ٣ جار بیخۆرەوە.

-رۆژانە سێ جار خواردنەوەی چای زەنجەفیل چارەسەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سەر.

-دارچینی هاڕاو بکەرە ناو ئاوەوە و گیراوەیەکی خەستی لێ دروست بکە و بیکە سەر ناوچەوانت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.

بەھیوای لەش ساغی بۆھەموولایەک



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP