دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 23/01/2024

نیشانەکانی پانیک چییە؟ حاڵـەتی تۆقین

ئیدریس نوری

بریتیە لەترسێکی توندی لەناکاو یان بێزارییەکی زۆر لەماوەیی چەند خوولەکێکدا دەگاتە لووتکە.

هێرشی توندی "پانیک" بەمردنی نزیک زۆر جار ناسراوە.

هێرشی پانیک دەتوانێت پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشی دیکەوە هەبێت، لەوانە خەمۆکی، ئاگۆرافۆبیا، یان نەخۆشییەکانی تری دڵەڕاوکێ.

گـــرنگــترین نــیشــانەکــانی پانیــک:

بۆدەست نیشانکردن دەبێت لانی کەم چوار لەم نیشانانەی خوارەی تێدابێت

١.خێرای دڵ و دڵەکوتێی زۆر .
۲.ئارەق کردنی زۆر.
۳.لەرزینی جەستە.
٤.تەنگەنەفەسی هەست کردن بەخنکان.
٥.دڵ تێکەڵهاتن .
٦.سڕبوون
۷.ئازاری سنگ .
٨.سەرگێژ خواردن.
۹.سەرئێشە.
۱۰.بێتاقەتی و مێرولەکردنی دەست و قاچ .
۱۱.ترس لەلەدەستدانی هاوسەنگی لەش.
۱۲.ترس لەمردن.

چارەسەر:

- سەردانی پسپۆڕی تایبەت(پزیشکی دەروونی ـ دکتۆری دەروونی ).
- زۆر گرنگە تەشخیص بەدرووستی بکرێت.
- هەرگیز بۆماوەی زیاتر لەکاتژمێرێک لەجێگەیەک بەتەنها مەمێنەرەوە.
- دەرمانی دژی خەمۆکی کەلەژێر ڕێنمایی پسپۆڕ دەدرێت بەکەسەکەبەڕێگری لەگەڕاندنەوەی سیرۆتۆنین وەک پارۆکستین.
-دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ.
-چارەسەری هزری ڕەفتاری .
-هەندێ ڕاهێنان تیبەت بەخاوکردنەوە.

بەهیوای سوود.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP