هەرێم نیوز
دواى گۆڕانکارییە خێراکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە دەستپێکردنى گەڕێکی دیکەى
جەنگی نێوان عەرەب و ئیسرائیل و دەستێوەردانى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی وڵاتان لەو
کێشەیە، بەناوى ڕاهێنان، ڕاوێژکاریی و خزمەتى جۆراوجۆریی سەربازییەوە بڕیارە 21
وڵات بەسەرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا هێزە سەربازییەکانیان لە
رۆژئاواوە لە وڵاتى میسرەوە تا کازاخستان لە باکوری رۆژهەڵاتى کێشەکان نیشتەجێ
بکرێن و ئەم زانیارییانەش پێگەیەکی فەرمی سەربازیی جەختى بڵاویکردوەتەوە، بە
جێبەجێکردنى ئەم بڕیارەش ناوچەکەو بگرە جیهانیش پێدەنێتە قۆناغێکی ترەوە.
ئەمریکا
سەردەستەى هێزەکانە:
پێگەى
ئەلیکترۆنی سەربازیی ئەمریکا (stripes) بڵاویکردوەتەوە دواى ئەوەى ئەمریکا لە
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا دوو لە گەلە کەشتیی گەورەکانی جێگیرکردووە، بوەتە سەردەستەى
هێزە جیهانیەکان لەناوچەکەدا، کە جگە لە سەدان فڕۆکەو چەکی جۆراوجۆر، هەزاران
سەربازو ئەفسەری پلەجیاوازیان هەڵگرتووە.
بەپێى
بەدواداچوونە رۆژنامەوانییەکانى (فرانس پرێس) گەلە کەشتییەکەى ئەمریکا پێکهاتووە
لە 18 کەشتى گەورەى هەڵگری فڕۆکەو لەناویاندا کەشتى بەناوبانگی (یوئێس ئێس هارى ترومان)هەیە، لەگەڵ سێ تێکشکێنەرى موشەک
بەناوى (یوئێس ئێس - لاسین – و – فاراگۆت و – شیرمان)لەگەڵ پوچەڵکەرەوەى موشەکی
یوئێس ئێس نۆرماندی.
هەژمونێکی نوێی
ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست:
دواى هەڵگیرسانى
جەنگە خوێناوییەکەى حەماس و ئیسرائیل، ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کەشتى هەڵگری
فرۆکەى (یوئێس ئێس فۆرد و یوئێس ئێس
ئایزنهاوەر) لەگەڵ ژمارەیەک کەشتى پشتیوانى و لۆجستى و دوو هەزار سەربازی دەریایی و
سیستمی پوچەڵکەرەوەى پاتریۆت یان ڕەوانەى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا
ژمارەیەک فڕۆکەى تریان ناردووە بۆ ئەو پێگەو سەربازییانەى کە لە رۆژهەڵاتى
ناوەڕاست هەیانە لە نمونەى فڕۆکەى (ئەى 10 و ئێف 15 و ئێف 16) کە ئێستا گەشتونەتە
پێگەکانی خۆیان. بە پێى ڕاپۆرتێکی واشنتۆن پۆستیش گەورەترین پێگەى سەربازیی
ئەمریکا لە وڵاتى قەتەر و بەحرەینە و گەلەکەشتى ناسراو بە ئستۆڵی پێنجەمیش کە
لەنێو زەریاکاندا نیشتەجێ کراوە، پێکدێت لە چەندین گروپی جەنگی و ژێردەریایی و ئەو
هێزانەى کە لە یەک کاتدا لەناو دەریاو وشکانیشدا تواناى هێرش و جەنگ و
ڕوبەڕوبونەوەیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزێکی ڕاهێنراوى پوچەڵکردنەوەى بۆمبى دانراوی
وشکانى و ئاویشیان لەگەڵدایە، بەپێى ڕاپۆرتەکە لە بنکەى ئاسمانى (شێخ عیسا) کە
دەکەوێتە باشوری مەنامەى پایتەختى بەحرەینەوە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەى ئێف 16 و ئەى
18 و فڕۆکەى چاودێریی لە جۆری (سری پی) جێگیر کراوەن.
لە لایەکی
تریشەوە دواى پرۆسەى گەردەلوولی بیابانى 1991 کە پرۆسەى دەرکردنى سوپاى عێراق بوو
لە کوەیت ئەمریکا چەندین سەربازگەو پێگەى تێدا هێشتوەتەوە، ناوەندی کەنداو بۆ
توێژینەوەکانى کوەیت ئاماژەی بە بوونی 10 هەزار سەربازی ئەمریکی لە کوەیت داوە، کە
1400 سەربازییان بەشێوەیەى هەمیشەیی ماونەتەوە و ئەوانى تریش لەهەر ئەگەرێکی
سەربازییدا هێنراونەتەوە سەربازەگەکانیان.
لە قەتەریش دواى
ئەوەى لە ساڵی 2003 ئەمریکا عەرەبستنانى سعودییەیان چۆڵکرد، هێزەکانیان بردە
باشورى رۆژئاواى دۆحەى پایتەخت، کە ئێستا بە گەورەترین سەربازگەى ئەمریکا دێتە
ئەژمار لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، کە جگە لە کارەسەرەکییانى هەماهەنگی و ڕێکخستى
سەرجەم پرۆسە سەربازییەکانى عێراق، سوریا و ئەفغانسانى لێوە ئەنجام دەدرێت.
لەلایەکی
تریشەوە دواى پەیدابوونى داعش لە ساڵی 2014 ئەمریکا لە هەردوو وڵاتى عێراق و سوریا
ژمارەیەکی زۆر سەربازگەى کردوەتەوەو هەزاران سەربازی خۆی تێدا نیشتەجێکردووە، کە
تا ئێستاش 2500 سەربازیان لە عێراق و 900 ى دیکەیان لە سوریا ماونەتەوە.
لە لایەکی
تریشەوە لە وڵاتانى تریش هێزەکانى ئەمریکا بە شێوازی جۆراوجۆر بونیان هەیە، بە پێى
ڕێککەوتنى کامب دیڤید لە میسر ژمارەیەکی زۆر پسپۆڕی سەربازیی فرە ڕەگەز هەیە کە
رۆڵی ڕاوێژکارى سوپاى ئەو وڵاتە دەبینن، لە ئیسرائیل لە پێگەى ئاسمانى (مشابیم) دوو
بنکەى موشەکیی سەرپەرشتى دەکەن، لە ئوردن لە سەربازگەی –فەیسەڵ-ى ئاسمانى
ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕان و شارەزایان هەن.
لە ئیماراتیش بۆ
25 ساڵ دەچێت ئەمریکا لە -پێگەى زەفرەى ئاسمانی- دا بەردوام بونى هەیە، کە بەیەکێک
لە پێگە ئاسمانیەکانى ئەمریکا لە ناوچەکەدا دێتە ئەژمار.
لە تورکیا
ئەمریکا بنکەى ئەنجەرلیکی هەیە، کە لەتوانایدا هەیە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بچێتە
نێو هەر جەنگێک و سەرجەم پێداویستییەکانى لە ساڵی 1991 ەوە تێدا ئامادەکراوە.
وڵاتانى دیکەش
لە ناوچەکەن:
لە ساڵی 2018
ەوە بنکەیەکى سەربازیی بەریتانى لە –جەفیر-ى بەحرەین بە فەرمی کراوەتەوە و مافى
مانەوەیان بۆ 40ساڵ لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتەدا واژۆکردووە، کە بەردەوام 500 سەربازیی
دەریایی بەریتانى تێدا دەمێننەوە کە ژمارەیەکی زۆریان فرۆکەوان و هێزی دەریایی
بەریتانین.
بە پێى
ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فەرمی ئەنادۆڵی تورکی، بنکەیەکى هێزە سەربازییەکانى تورکیا لە
ساڵی 2014 هەیە و بە پێى ڕێککەوتنێکى نێوان هەردوو وڵات دەتوانن سەرباز ڕەوانەى
هەردولابکەن و پێکەوەش مانۆڕ و چالاکی سەربازیی لە سەرخاکی یەکتری ئەنجام بدەن.
بە پێى
توێژینەوەیەکی سەربازیی لە وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا، فەرەنسا لە کاتى هەڵمەتى
بەرەنگاربوونەوەى داعش دا ژمارەیەکی زۆر سەربازی خۆی هێناوەتە عێراق و سوریا و
پسپۆڕە سەربازییەکانیان رۆڵی زۆریان هەبوە لە ڕاهێنان و ئاراستەکردنى سوپاى هەردوو
وڵاتدا بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش و لە ئیماراتیش هێزێکی دەریایی فەرەنسى سێ
بنکەیان لە زوفرەو میناى شێخ زاید و بنکەیەکی هێزى پیادەشیان لە ژاری شێخ زاید
دامەزراندووە.
روسیاش
لەناوچەکەیە:
بەپێى ڕاپۆرتێکی سایتى –الحرة- روسیاش وەک هێزێکی سەربازیی گەورە لە
ناوچەکەدا بوونى هەیە بەجۆرێک لە 2015 توانى ڕێگری بکات لە روخانى دەسەڵاتەکەى
بەشار ئەسەد و لە ئێستاشدا زۆرترین هەژمونى لەسوریادا هەیە بە تایبەتى لە بنکەى
ئاسمانى –حمەیم- لە پارێزگاى لازقییە، لەگەڵ بنکەیەکى هێزی دەریایی لە تەرتوس و بنکەیەکی دیکەیان لە سەر دەیارى
ناوەڕاست.
ڤاگنەریش بونیان
هەیە:
لە لایەکی
تریشەوە ئاسۆشەیدت پرێس بڵاوی کردوەتەوە کە هێزە سەربازییەکانى ڤاگنەرى نەیارى
روسیاش لە ناوچەکەدا بونیان هەیە، بەتایبەتى لە لیبیا، سودان و تەنانەت سوریاش،
هێزە میلشیاکانى ڤاگنەر لە ساڵی 2017 ەوە لە سودان نیشتەجێ کراون، بەپێى وتەى
بەرپرسانى ئەو وڵاتە ئامانج لە بونى شارەزایانى ڤاگنەر ڕاهێنان بوە لە بواری
هەواڵگریی و پەلاماردانى خێرادا، لە لایەکی تریشەوە راپۆرتەکان باس لەوەش دەکەن
لەنێوان هەردوو وڵاتی روسیا و سودان دا ڕێککەوتنێکی تایبەتى سەربازگەیەک هەیە کە
بەناوى –چاکسازیی و چاککردنەوەى ئامێرە دەریاییەکانى روسیا- لە کەنارى دەریاى
سوورداکراوەتەوە و ئامانجیش پاراستنى ئاشتى و ئارامی ناوچەکەیە.