دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/09/2023

دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە دانیشتنی سبەینێ

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، بەڵام دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا بۆ رۆژی سێشەممە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیاری دواخستنی دەنگدانەکە لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە شیعییەکان بووە.كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بونی 181 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكردوه‌، به‌ڵام بڕگه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ت بو به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌ پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ دواخراوه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  راگەیاندبوو، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 14ـی ئەیلوولی 2023، لەگەڵ زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کە ژمارەیان نزیکەی 100 پەرلەمانتارە، گفتوگۆیان کردووە و بەڵێنی ئەوەی پێداون بەشداری لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بکەن و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP