هەرێم نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن حوسێن عەبدوڵڵاهیان، هاوتا ئێرانییەکەی پێشوازی لێ‌کرا.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی له تاران رایگه‌یاند: بەشێکی گروپە جیاوازەکان لە چەک داماڵراون لەسەر سنوری نێوان عێراق و ئێران و کەمپیان بۆ پەنابەران دروستکردوە، کە لەداهاتودا دەچێتە ژێر سایەی پاراستنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەران یان پاراستنی نەتەوەیی.
سەبارەت بە هاوکاریی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران، فوئاد حوسێن رایگەیاند: ئەمە لە لایەنی عێراقییەوە لە بنچینەدا پشت بە دەستووری عێراق دەبەستێت و دەبێت پابەندبین پێیەوە، بۆیە پلانی ئەمنی داڕێژراوە و پێیەوە پابەند بووین و ئێستا ئێمە لە ئامانجی کۆتایی ئەو پلانەداین و بەشێکی گرووپە جیاوازەکان لە چەک داماڵراون لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران و کەمپمان بۆ پەنابەران دروستکردووە کە لەداهاتوودا دەچێتە ژێر سایەی پاراستنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران یان پاراستنی نەتەوەیی.
سه‌ردانه‌كه‌ی فوئاد حسێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئێرانه كه له‌باره‌ی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه‌تی و تاوه‌كو 19ی ئه‌م مانگی دیاریكردوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه سنوریه‌كان بكشێنه‌وه و له‌ماوه‌ی رابردوشدا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كردبو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، 19ی 3ی ئه‌مساڵ عێراق و ئێران رێككه‌وتنێكی ئه‌منیان لە بەغدا واژۆكرد، لایه‌نی عێراقی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و لایه‌نی ئێرانیش عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەوکاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران واژۆکەیان کرد.
له رێككه‌وتننامه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردو وڵات هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی سنوره‌كانی نێوانیان و ده‌بێت رێكه‌وتنه‌كه‌ش تاوه‌كو 19ی 9ی 2023 جێبه‌جێ بكرێت.