هەرێم نیوز
باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا له به‌غدا رایگەیاند، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەردانی بەغدا دەکات و ژماره‌یه‌ك کۆبونەوە کە بە "گرنگ" وەسفی کردوە، لەگەڵ به‌رپرسانی بانکی ناوەندی عێراق ئەنجامدەدات.
ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" باسی لهوهكردوه، "خۆشحاڵم بە بەخێرهاتنی ئەلیزابێس رۆزنبێرگ، یاریده‌ده‌ری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ بەغدا، کە بە تامەزرۆییەوە کۆبونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی حکومەت لە بانکی ناوەندی عێراق ئه‌نجامده‌دات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پێشکەوتن لە بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە و چاکسازی بانکیی یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پاڵپشتی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له كۆتایی ساڵی رابردوه‌وه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی بهخۆوهبینیوە.