دواین هەواڵ

وەرزش‌

 14/03/2023

یۆڤانتۆس دەیەوێت پۆڵ پۆگبا بەڕێ بكات

 هەرێم نیوز

پۆڵ پۆگبا خراپترین وەرزی تۆپی پێی بەسەر بردووە و پێکانە سووک و گەورەکان وایکردووە نەتوانێت هیچ کاریگەریەکی لە یۆڤانتۆس دروست بکات.

پۆگبا بەهۆی دواکەوتنی لە مەشقەکانی پێش یارییەکەی بەرامبەر فرایبۆرگ سزا درا و ماسیمیلیانۆ ئەلێگری بڕیاریدا لە پێکهاتەکەی دووری بخاتەوە بەهۆی بێڕێزیکردن بە تیپەکە. ڕاهێنەری یۆڤانتۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی بەرامبەر سامپدۆریا ڕایگەیاند، پۆگبا ئامادەیە و یاری دەکات، بەڵام لە ڕۆژی یارییەکەدا، یاریزانە فەرەنسییەکە جارێکی دیکە توشی پێکان بوو.

پۆگبا بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگا دوورکەوتووەتەوە

ئالێگری پلانی دانابوو بۆ ماوەی 30 خولەک یاری بە پۆگبا بکات بەڵام لە کاتی مەشقەکانی لێدانی سزادا ماسولکەی ڕانی توشی كشان و پێکان بووە و بە وتەی ڕاهێنەری یۆڤی، لە دوو یاری داهاتوودا بەرامبەر فرایبۆرگ و ئینتەرمیلان بەشداری ناکات. 

ئێستا پۆگبا بۆ هەڵسەنگاندنی سەختی پێکانەکەی چووەتە ناو سەنتەری پزیشکییەوە، بەڵام پێدەچێت پێکانەکەی ماسولکەکانی بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوور بخاتەوە. پۆگبا لەم وەرزەدا لە کۆی 37 یاریدا لە 34 یاریدا ئامادەنەبووە و بە گشتی تەنها 25 خولەک یاریی کردووە. ئەم پێکانە نوێیەی پۆگبا بووەتە هۆی نیگەرانی و بێزاری یانە ی یوڤانتۆس

گەڕانەوەی پۆگبا بۆ یۆڤی، پڕۆژەیەکی دژبەیەک و شکستخواردوو

یۆڤانتۆس وەبەرهێنانێکی بەرچاوی لە پۆگبا کرد بە پێدانی درێسی ژمارە 10 و مووچەی ساڵانەی 8 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 2 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت، بەڵام ئەم وەبەرهێنانە هیچ گەڕانەوەیەکی بەخۆیەوە نەبینیوە. ئەو مووچەیەی ئەم یاریزانە تەمەن 30 ساڵە وەریگرتووە، ڕێک هەمان ئەو مووچەیەی یۆڤانتۆس ویستویەتی بیدات بە پاولۆ دیبالا، بەڵام زۆرێک لە پێکانەکان یەکێک بووە لە بیانووەکانی یۆڤی بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستی ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە. ئەمەش دژایەتییەکی گەورەیە بۆ یانەکەی یۆڤانتۆس چونکە پۆگبا پێشتر زۆر لە دیبالا خراپتر بووە لە ڕووی لەشجوانییەوە. لە هاوینی 2022 بڕیار بوو پۆگبا ببێتە هێمای نوێی یۆڤانتۆس، بەڵام ئێستا داهاتووی لەم یانەیەدا ناڕوونە!

ئەگەری جێهێشتنی پۆگبا لە یۆڤانتۆس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا

پێشتر یۆڤانتۆس هەوڵیدابوو ئەم یاریزانە فەرەنسییە ڕەتیبکاتەوە کە پاداشتی گەورە وەربگرێت، بەڵام ئێستا بەم پێکانە نوێیە، ئیدارەی یۆڤی بیر لە کۆتاییهێنان بە هاوکارییەکانی لەگەڵ پۆگبا دەکەنەوە. لە هاویندا ئەگەری ئەوە هەیە دوای تەنها یەک ساڵ تیپی ڕەش و سپی بەجێبهێڵێت، ئەمەش دەبێتە زیانێکی دارایی بۆ یۆڤانتۆس. ئەگەر ئەم ئامادەنەبونانەی پۆگبا تا کۆتایی وەرز بەردەوام بێت، ئەوا ڕەنگە یۆڤانتۆس یاریزانەكە بەڕێبكات و چارەسەرێک هەڵبژێرێت کە سوودی بۆ ئابوری یانەكە هەبێت.

فابیانا دیلاڤال لە ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP