هەرێم
نیوز
لەسەر داوای چەند فراکسیۆنێک،
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
فەمانگەی میدیا و زانیاریی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای چەند کوتلەیەکی پەرلەمانی
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، کە کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە
گفتوگۆ دەربارەی دۆخی شنگال و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای پشتیوانی بەپەلەی ئاسایشی
خۆراک و پەرەپێدان.
فەرمانگەکە بێ ئەوەی ئاماژە
بەناوی هیچ کوتلەیەکی پەرلەمانی بکات، رایگەیاندووە، دواخرانی کۆبوونەوەکە لەپێناو
گفتوگۆ راوێژی زیاترە، بۆ ئەوەی یاساییەکی تۆکمە بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراک گەڵاڵە
بکرێت، ئەمەش کاتی پێویستە.