سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
کوردستان
21/07/2021
ئاسیشی گشتی هەولێر: لەسەر بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی هاتە دەنگ
هەرێم نیوز
دوابەدوای ڕوونكردنەوەكەی پارێزگای هەولێری، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر، لەسەر بڵاو بونەوەی گرتەیەكی ڤیديۆیی هاتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی -هەولێر، لەسەر بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیديۆیی لەتۆڕە كۆمەلایەتییكان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،" ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/7/16 ، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( کەرکوک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن".
لەڕوونكردنەوەكەدا، ئەوەشهاتووە، دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.
ئاسایشی گشتی هەولێر، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، كە لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.
دەقی ڕونكردنەوەكە:
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێرەوە
سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوویتەوە و وا باسدەکرێت کە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە ، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/7/16 ، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( کەرکوک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن . دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.
لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر
هەواڵی پەیوەندیدار
3 کاتژمێر پێش ئێستا
هەولێر و بەغدا کار بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوانیان لە کەرتی نەوت و غازدا دەکەن
6 کاتژمێر پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی 519 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی واژۆ کرد
8 کاتژمێر پێش ئێستا
٦١ پارێزەر بە بەیاننامەیەک داوای پاراستنی شکۆی دادگا و سەروەریی یاسا دەکەن
هەواڵی زیاتر
11 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسرور بارزانی حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر دەکاتەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
مووچەی نوێی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دیاری کرا
2 رۆژ پێش ئێستا
سهرۆکی ههرێمی کوردستان و سهرۆکی ڕهوتی حیکمه کۆبوونەوە
زۆرترین بینراو
1
6 رۆژ پێش ئێستا
لە دەججالەوە بۆ ژیریی دەستکرد؛ جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری لە «وزەیەکی تاریک و شەیتانی» دەدات
2
5 رۆژ پێش ئێستا
تیمی پرۆژەی ڕووناکی: لێخۆشبوونی ٥٠٪ی قەرزی کارەبا درێژ ناکرێتەوە و ١٠ی ئەم مانگە کۆتایی دێت
3
5 رۆژ پێش ئێستا
بەهۆی شەڕی دوو چێشتخانە لەسیتەک چەندین کەس بریندار بوون
4
5 رۆژ پێش ئێستا
شەڕ و پێکدادان لە سنوری شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی دا.
5
6 رۆژ پێش ئێستا
جەنگی ئێران؛ ترەمپ چۆن لەپێشینەکانی خۆی گۆڕی؟
6
6 رۆژ پێش ئێستا
پەیامە ناڕاستەوخۆکانی پوتین بۆ بەریتانیا؛ شەڕی دەروونی و ستراتیژیی نوێی مۆسکۆ بەرامبەر ڕۆژئاوا
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP