هەرێم نیوز
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان بەغدا و هەولێر هەیەو سه‌ردانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا رۆڵی هه‌بوو له بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوانمان.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەدیمانەیەكی كەناڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی نێوان بەغداو هەولێر هەیە و سه‌ردانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا رۆڵی هه‌بوو له بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوانمان.
وتیشی ،هه‌ر كاتێك ده‌ستوور جێبه‌جێبكرێت، متمانه به‌هێزتر ده‌بێت و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا پته‌وتر ده‌بێت.
لەبارەی دابەشكردن و پرسی لێبرین مووچه، وتەبێژی حكومەت وتی، له سه‌ره‌تاوه به جددی كارمان بۆ ئه‌وه كرد، پێشینه‌ی ئه‌ركی حكومه‌ت دابه‌شكردنی مووچه بێت. داهات سنوورداره و بڕی پێویست بۆ مووچه زۆره و حكومه‌ت درێغی نه‌كردووه له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیو ئێستاش دوو گرفتمان هه‌یه، یه‌كه‌م: ئه‌و داهاته‌ی دێته به‌رده‌ست حكومه‌ت به‌شی مووچه و پێویستییه‌كانی حكومه‌ت ناكات و به روونی به هاووڵاتیانمان وتووه، پرۆسه‌ی چاكسازی له بواره جیاجیاكاندا به‌رده‌وامه و گرفتی دووه‌میش: گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهات بووه، كه له دوو مانگی رابردوودا رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه.
دەشڵێت: هیوادارین ناردنی 200 ملیاره‌كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌بوون.
ئەوەشی خستەروو، ئه‌م هه‌فته‌یه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان پشووه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌و ئێمه هه‌وڵی جددیمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی لێبڕینی مووچه نه‌مێنێت و هیوادارین دۆخی داهاتوو باشتر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
لەبارەی ڕەوشی تەندروستی و تەشەنەسەندنی كۆرۆناوە، جوتیار عادل، وتی، ئه‌مه‌ی رووده‌دات، شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنایه و له لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری نوێمان ده‌ركردووه، هه‌ر كاتێك خه‌ڵك پابه‌ند بێت، رێژه‌ی تووشبوون كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت و رێژه‌ی تووشبوون به‌رز بێته‌وه، ئێمه ناچارین رێكاره‌كان توندتر بكه‌ین. به پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
وتیشی: "چاوه‌ڕێی راپۆرتی وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌كه‌ین له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێمه‌وه و دوای گه‌یشتنی راپۆرتەكە، لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر".
لەبارەی نرخی سوتەمەنیشەوە، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕوونیكردەوە، له چه‌ند رۆژی رابردوو، 100 تا 150 دیناری دیكه له نرخی لیترێك به‌نزین دابه‌زێندراوە و به‌كارهێنانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له ئاستی ناوچه‌كه تۆمار كردووه و رۆژانه 6 ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌ستوتێنرێت و ته‌نیا یه‌ك ملیۆن لیتر له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
دووپاتیشكردەوە، رێگه ناده‌ین قۆرغكاری بكرێت. ئێمه دژی هه‌ر هه‌وڵێكین به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بخاته مه‌ترسییه‌وه. خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه حكومه‌ت جددییه له‌و باره‌یه‌وه. ئەوەشی خستە ڕوو، دوو پلانمان پێویسته، یه‌كه‌میان :نرخی سوتەمەنی دابه‌زێنرێت له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و دووه‌م: به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بكرێت.