شیعەکان داوایان لە بەرپرسانی سوننە کردوە ئاگاداری ناوچەکانیان بن.
لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی بە رێوەبەردنی دەوڵەت سەرکردە شیعەکان داوایان لە سوننەکان کردوە رێگە بگرن لە جموجوڵی سیاسی و چەکداری یان هەر گردبونەوەیەکی مەدەنی لە ناوچەکانیان.
لە کۆبونەوەکەدا خەمیس خەنجەر قسەی کردوە، پێی گوتون، بەرامبەر بەچی ئەوە بکەین.
ئێوە هیچ ریککەوتنێکتان لەگەڵ سوننەدا جێبەجێ نەکردوە.
لە رێگەی یاسای لێبوردنی گشتییەوە سەدان بازرگانی ماددەی هۆشبەرتان ئازاد کرد بەڵام سوننەکان هێشتا لە گرتوخانەکانن.
لە درێژەی قسەکانیدا خەنجەر ئاماژەی بەوەداوە کە هێشتا بەشێک لە سوننەکان داواکراون لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەندێکیشیان تا ئێستا لە کەمپدا دەژین.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتتان پەکخست و چوارچێوەی هەماهەنگی وڵات بەرێوە دەبات.
لە کۆتاییدا خەنجەر پێی گوتون هیچتان تێدا نەهێشتەوە پێش چەند رۆژێک کۆمەڵێک خەڵکتان ناردوەتە عامرییە لەوێ جنێویان بە هاوەڵان و ژنانی پێغەمبەر داوە درودی خوایان لەسەر.