دواین هەواڵ

ململانێ ئیسرائیل و ئێران لە دوای ئاگربەست بەرەو كوێ

‌نەوزاد هێتوتی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای شەری راستەۆخوی 12 رۆژی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ھیشتا دیار نییە ئاراستەی مڵملانییەكان بەرەو كوێ دەچن. بەتایبەت ئەوەی دیارە ترەمپ ھەر لە سەرەتاییەوە باسی ئەوەی كردووە كە دەبێت ئێران بێقەید مەرج تەسلیم ببێت و ئەمریكا و ئیسرائیل تاكوو ئێستاش لە سەر ئەم سیاسەتە كار دەكەن. ھەر چەندە ترەمپ گوشاری زۆری لە سەر ئیسرائیل درووست كرد بۆ ئەوەی شەرەكە رابگرێت و تەنانەت لە كاتێكدا ھێشتا فرۆكەكانی ئیسرائیل بەرەوە ئاسمانی ئێران دەچوون، دوای لە بەپرسانی ئیسرائیل كرد فرووكەكان بگەرێنەوە. دایە ئەم ھەڵوێستەی ترەمپ لەوەووە سەرچاوە دەگرێت كە ترەمپ بە ھیچ شێوەیەك نایەوێت توشی شەریكی دێكە ببێت لە ناوچەكەدا. ھەروەھا ، ترەمپ نایەوێت رای گشتی ئەمریكا لە خۆی توورە بكات كە زۆربەیان دژی ئەوەن ئەمریكا تووشی شەرێكی دیكە ببێت لە ناوچەكەدا. ئەمە بەدەر لەوەی كە ئەمریكا نایەویت ئەزمونوی عێراق، ئەفغانستان و لیبیا دووبارە بكات. بەتایبەت پاریەكەی زۆر لەو دەۆلەتانە خەرج  كراو ھیچ بەرھەمێكی ئەوتووی بۆ ئەمریكا نەبوو. ھەروەھا دیارە ئێستا ئەولەوییەتی ئیدارەی ترەمپ شەری ئابووریە لە گەل چین نەك خۆ مەشخولكردن بە پرسە لاوەكییەكان.

سەبارەت ئیسرائیل پێدەچوو ئەگەر گوشارەكانی ترەمپ نەبووایە یان خود ئەگەر ترەمپ پاڵپشتی شەرەكە بووایە، نەتەنیاھوو ھەنگاوی زیاتری ھاوێشووتبا بۆ ئەوەی دەسەلات لە تەھران بروخێنێت. بەلام دیار  بەبێ پاڵپشتی ئەمریكا، سەختە  بوو نەتەنیاھوو بەو ئاراستەیە ھەنگاو بھاوێژێت.
 ئێستا دوای ئەوەی چەند رۆژێكە ئاگربەست راگەیێنراوە، پرسیاری سەرەكی ئەوەیە مڵملانییەكانی  نێوان ئیسرائیل و ئیران بەرەو كوێ دەچێت. لە راستیدا وەك لە سەرەتا ئاماژەم پێكرد ئەمریكا و ئیسرائیل و تەنانەت دەۆلەتە ئەوروپییەكانیش دوای  خورادەستكردنی ئێران دەكەن. بەلام بەشێوەیەكی دیپلوماسییانە و لە سەر خوو. بەتایبەت مەرجەكانان بۆ ریككەوتن لە گەل ئێران خۆی لەم خالانەی خوارەوەدا دەبێنێتەوە: یەكەم، دەستھەڵگرتن بە شێوەیەكی كوتایی بە پیتاندنی یورانیوم. دووەم، دەبێت ھەموو چالاكییەكانی ئەتۆمی ئێران لە ئێستا و داھاتوو لە ژیر چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوپەتیدا بن و دەبێت ئێران بە زۆترین كات رێگە بدات پشكنەرانی نێودەولەتی بگەرێنەوە ئێران. سێیەم، سنووردانی كردنی بەرنامەی مووشەی ئێران. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەمرو سەرۆككوماری فرەنساش  چووە پال ئیسرائیل و ئەمریكا  رایگەیاند دەبێت بەرنامەی موشەكی ئێران بەشێكی گرنگی دانوستاندنی داھاتوو بێت. چوارەم، ئێران دەبێت دەست ھەڵگرێت لە پاڵپشتی كردنی گرووپە میلیشیاكان یان ھەۆل بدات بۆ دووبارە رێكخستنەوەیان.

 گومانی ئێدا نییە ئەگەر ئێران ئەم مەرجانە پەسەند نەكات، تەنانەت ئەگەر ئەمریكاش ھێرش نەكاتە سەر ئێران، بەلام ئیسرائیل دووبارە ھێرش دەكاتە سەر ئێران. چونكە جارێكی دیكە ئیسرائیل رێگە نادات ئێران دووبارە خۆی رێكبخاتەوە و  دووبارە خۆی بەھێز بكات. بەتایبەت چەند راپورتێك باسی ئەوە دەكەن كە لەلایەك ئێران بەتەمایە فروكەی پێشكەتوو لە چین بكرێت . ھەروەھا داوای سیستمی ئاسمانی پێشكەوتووش لە چین كردووە،ئەمە دوای  ئەوەی كە لە رووسیا بێھیوا بووە. ھەروەھا سەرچاوەكان باسی ئەوە دەكەن قائانی لەم چەند رۆژەدا سەرەدانی عێراقی كردووە بۆ دووبارە رێكختنەوەی  بەرەی موقاومە.
 كەواتە ئێران تەنیا دوو بژاردەی ھەیە یەكەم،  تەسلیم بوون بە مەرجەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل  و گەرانەوە بۆ مێزی دانوستاندنەكان. دووەم، ھەۆڵدان بۆ ئەوەی دووبارە خۆی رێكباخاتەوە. بێگومان لە حالەتی دووەمدا وەك ئاماژەم پێكرد ئیسرائیل جارێكی دیكە ریگە نادات ئەمە رووبدات و ھێرش دەكاتە سەر ئێران و ئەمەیش دەكرێت لە كوتاییدا سەر بكیشێت بو روودخانی سیستمی سیاسی لە تەھران. بەتایبەت ئێسرائیل ریگە نادات  ئەو  بالادەستییەی سەربازییەی ئێستا ھەیەتی بەرامبەر ئێران لاواز ببێت یان دەرفەت بە  ئێران بدات ئەو ناھاوسەنگییە راست بكاتەووە.  بەڵكوو ئیسرائیل ھەموو ھەولێك دەدەت ئەو بالادەستیەی خۆی بپارێزێت و ریگە نادات جارێكە دیكە ئێران دەسەلاتی بەسەر ئاسمانی خۆییەو ھەبێت. لەم رووەوە، ئیسرائیل ھاوشێوەی حەماس، حزبوڵلا مامەلە لە گەل ئێرانیش دەكاتو ھەر كاتێك پێوێست بێت بێ دوودلی ھێرش دەكاتە سەری.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP