ئیتر ئەمە (نێچیرڤان)ە!
لەگەرمەی جەنگی ئیسرائیل ـ ئێراندا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفوون قسەی کرد و ئەوەی پێویست بوو بیڵێ پێی وت. بەرلەوەی من ئێستا بیڵێم، زۆر خەڵکی نا پارتی و تەنانەت نا کوردیش پێشتر وتیان و هێشتاش ئەڵێن: ئەو جووڵەیەی نێچیرڤان بارزانی ئیشی خۆی کرد!
تەقریبەن تەلەفوونەکەی دانەخستبووەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ عەبدوڵڵای حەسەنزادە (سەرکردەی دیاری سیاسیی کوردستانی ئێران) کە کوڕەکەی کۆچی دوایی کردبوو، ڕەوانە کرد! ڕاستە پەیامەکەی هەستێکی شەخسی و ئەرکێکی کۆمەڵایەتی بوو، بەڵام لەو تەوقیتەدا، هەر ئەوەندە نەبوو شتی تریش بوو، جێی خۆیشی گرت!
جووڵەکانی نێچیرڤان (مع حفظ الألقاب والمقام)، چ ئەوانەی بۆ ناوەوە و چ ئەوانەیشی لەگەڵ دەرەوەماندا لە تەوقیتی خۆیدا ئەیانکا، بۆ خزمەتی قەزییەکە و بۆ مانەوەی هەرێمەکە و لە متمانەی هەم بە خۆی و هەم بە ڕوئیاکانییەوە ئەیانکا و جگەلەوەی قەزییەکە سەرئەخا و هەرێمەکە ئینقاز ئەکا، کەسیش عاجز ناکا!
زەمەنیش هەمیشە دەقیقی ڕوئیاکانی ئەو (کە لە واقیعبینییەوە هاتووە) و دیققەتی ئەو لە مەعامەلەکردن (کە لە تەجرووبەوە وەریگرتووە)، دەرئەخا.