هەرکات ووڵاتێک یا گەلێکی نائومێد بەدرێژایی چەندەها ساڵ، کە دکتاتۆریەت حوکمڕانی بوو، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لەگەڵ ئەدای حوکمڕانی پێشوو ئەوکات کە دەڕوخێت ئەوجیلەی لەسەردەمی ئەم حوکمڕانیە لەدایک بوە، زۆر بەزەحمەت دەتوانن باوەڕ بەخۆیان بهێنن کە شێوازی دەستەڵاتێکی جیاواز گۆڕانکاریەکان بەئاسانی قبوڵ بکەن.
لە زهنی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ناتوانرێت هەزمی ئەم گۆڕانکاریانە بکرێت بە ئاسانی، هەتا ئەگەر سەرۆک و مەلیکەکانیان دکتاتۆریش بێت، بە هۆی مانەوەی زۆریان لە دەستەڵاتدا.
دکتاتۆرەکان بەدرێژایی مێژوو هەمیشە دەستەڵات و کورسی، مەبادئێکی خوێنی لە ناخی هاوڵاتیدا دروست دەکات، بونیادێکی کۆمەڵایەتی وێران لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێ، لەکۆتایدا وات لێ دەکات باوەڕ بەخۆی بێنی کە لەوە باشتر دروست نابێت، بۆیە مرۆڤ هەمیشە بە ناخۆشیەکانیش ڕادێت،
هەرگیز ناگەڕێت بەدوای باشترین دا.
هەر لەبەر ئەوەشە ئەم گەلانەی ژێردەستەو دەستەمۆی دکتاتۆریەت بون، لە زهنی خۆیاندا واقیعێک دروست دەکەن کە زەوی هەمووی ئەم خاکەیە بۆ ئەو پیرۆزکراوەو منەتی هاوڵاتی بونی لەسەرە.
لەلایەکی ترەوە ئەم گروپە چەکدارانەی ئەم شۆڕشەیان هەڵگیرساندوە، باک ڕاوندێکی مەترسیداریان هەیە، هەر یەکەو ئایدیاو ئەجندای تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە ناتوانن هەموویان بەیەکەوە هەڵکەن و باوەڕ بەخۆیان بێنن.
دکتاتۆر ئەوەندەی ئیش لەسەر دروستکردنی کۆیلە و عبودیەت ئەکات، ئەوەند ئیش لەسەر مرۆڤ گەلێکی تەندروستی مۆدێرن ناکات،
(گابرێل گاسیۆی کۆڵومبی)لە کتێبی پایزی باوک سالار، باس لە ڕووخانی سیستەمێکی تۆتالیتێری مەتریالیکی دەکات، چۆن هەمیشە باوەڕیان وایە ئەوان خوای زەوین،
هەمیشە ئەو دکتاتۆرە کە لەناو ئەچیت، کاردانەوەی دوای لەناوچونی کۆمەڵگا ناتوانێ بەدیلێکی تەندروست بدۆزێتەوە،
بۆیە هاوڵاتی هەمیشە ئاخ بۆ ڕابردوی خۆی هەڵئەکێشێت، پێی وایە لە پێشودا باشتربوە بەهۆیی پاشاگەردانی زەمەنێکی زۆر تیایدا گەورەبوە، دووبارە وێنەی دکتاتۆرەکەیان هەڵئەواسنەوە،
لەبەرئەوە بەدوای هەمان فەرمان ڕەوایدا ئەگەڕێن،