"شۆڕشی وشه له توركیا تاكه مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوه، كه (نووسین و خوێندنه‌وه) فراوان بكات. ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌لفابێی عه‌ره‌بی گرانه و ناتوانین (بینووسین و بیخوێنینه‌وه) ئه‌لفابێی لاتینیمان نه‌هێناوه، نه‌خێر مه‌به‌ستی ئێمه له گۆڕینی ئه‌لفابێی عه‌ره‌بی بۆ لاتینی، دابڕانی نه‌وه‌ی داهاتوه به رابردوو. هه‌روه‌ها ویسومانه نه‌وه‌ی نوێ به‌دنیای عه‌ره‌ب و ئیسلام نه‌به‌ستینه‌وه و ئایین كاریگه‌ریی نه‌بێت به‌سه‌ریانه‌وه. نه‌وه‌ی نوێ ئه‌سته‌م ده‌بێت بۆیان فێری ئه‌لفابێی عه‌ره‌بی بن كاتێك ئێمه ده‌یگۆڕین، به‌ڵكو ده‌به‌سترێنه‌وه به‌و مێژوو و هه‌نگاوانه‌ی ئێمه ناومانه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه، بۆیه نه‌وه‌ی داهاتوو نازانن بیخوێننه‌وه و لێی تێبگه‌ن، به‌مه‌یش كاریگه‌ریی ئیسلام له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا كاریگه‌ری نابێت و لاواز ده‌بێت"
ئه‌مه گوته‌ی عیسمه‌ت ئینۆنوه، هاوڕێی دێرینی ئه‌تاتورك و سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا، له كتێبی (یاده‌وه‌رییه‌كان) به‌رگی دووه‌م لاپه‌ڕه 223.
توركیا ئه‌گه‌رچی زۆر شانازی بهئیمپراتۆرییهتی عوسمانییه‌وه ده‌كات، به‌ڵام شانازیكردنیان بهئهتاتورك ده ئه‌وه‌نده‌ی عوسمانییه‌كان زیاتره، چونكه توانی دابڕانێكی گه‌وره له نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا و دنیای ئیسلامی دروست بكات. ئه‌تاتورك و ئینۆنو بڕوایان به‌و مێژوه‌ی توركیا نه‌بوو كه عوسمانییه‌كان به‌رهه‌میان هێنابوو، چونكه ئیسلام رۆڵێكی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه و گوتیان له هیچ هه‌نگاوێكدا تورك به‌ئاره‌زووی خۆی نه‌چوه‌ته ناو هاوكێشه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ی ئایینیبوون و به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرابوون.
كوردیش له مێژووی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێڕاقدا هیچ رۆڵێكی نه‌بوه، به‌ڵكو ته‌نیا به‌زۆر خراوه‌ته ناو هاوكێشه‌كه و به‌شداری پێكراوه. به‌درێژایی 100 ساڵی رابردوو هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و شه‌ڕانه‌ی به‌سه‌ر عێڕاقدا هاتوه كورد به‌شێك نه‌بوه تێیدا، به‌ڵكو به‌زۆر هێناویانه بۆ ناو ئه‌و مێژوه و به‌زیانی كوردیش كۆتایی هاتوه. بۆ نموونه جه‌نگی عێڕاق و ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی كوردی تێدا نه‌بوه، له كاتێكدا هه‌زاران كوردیش له‌و شه‌ڕه‌دا بوونه قوربانی.
هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی عێڕاق له رووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتاندا كردویه‌تی كورد پشكی تێدا نه‌بوه، كاتێك سه‌دام په‌لاماری كوێتیشیدا كورد هیچ رۆڵێكی له‌و هاوكێشه‌یه‌دا نه‌بوه.
بۆیه هیچ كاتێك كورد خۆی به‌خاوه‌نی عێڕاق نه‌زانیوه و به‌رده‌وام ئه‌و عیڕاقه‌ی ئێستا كه‌سانێك و چه‌ند لایه‌نێكی كوردی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵیدا بمێنینه‌وه كوردی چه‌وساندوه‌ته‌وه و ئه‌نفال و كیمیابارانی كردوه. بۆیه كورد هیچ كاتێك خۆی به‌به‌شێك له مێژووی عێڕاق نه‌زانیوه.
ئه‌گه‌ر به‌درێژایی ئه‌و 100 ساڵه‌ی رابردوو حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێڕاق، هه‌موو مافێكی كوردیان بدابوایه و وه‌كو هاووڵاتییه‌كی عێڕاقی چۆن مافی هه‌یه ئه‌وانیش هه‌مان مافیان هه‌بوایه، یاخود له سێكته‌ری سه‌ربازی و حكوومی و په‌رله‌ماندا كورد رۆڵی گه‌وره‌ی پێبدرابوایه، ئه‌سته‌م بوو كورد داوای دابڕانی بكردابوایه. یاخود ئه‌گه‌ر عێڕاق وڵاتێكی دیموكرات بوایه و رێزی له یاساكانی مافی مرۆڤ و ئازادی تاك بگرتابوایه، كورد بیری له دابڕان نه‌ده‌كردوه.
شاری كیل له ئه‌ڵمانیا پێشتر سه‌ر به دانیمارك بوه، به‌ڵام هیتله‌ر دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م خستییه ژێر ركێفی خۆیه‌وه، ئێستا له‌و شاره و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی دانیماركی زۆر له ئه‌ڵمانی زیاتره، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی جیابوونه‌وه ناكه‌ن.
هۆكاره‌كه‌یشی روونه، هه‌موو ئه‌و مافه‌ی ئه‌ڵمانییه‌ك هه‌یه‌تی ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه به‌بێ زیاد و كه‌م هه‌یانه، نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مان هه‌یه به‌شێوه‌ی كۆتا و ساڵ به ساڵیش ئه‌و دانیماركییانه بیریان ده‌چێت دانیماركین، به‌ڵكو خۆیان وه‌كو ئه‌ڵمانێك وێنا ده‌كه‌ن، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حیسابی بێگانه‌یان بۆ نه‌كراوه و هه‌موو مافێكیان بۆ دابین كراوه.
ئایه عێڕاقیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ڵمانیا مافی كوردی داوه له هه‌موو روویه‌كه‌وه تا لێی دانه‌بڕێین؟ هه‌ندێك له نووسه‌ران ده‌ڵێن كوردستان له رووی ئازادی تاك و مافی مرۆڤ و بێلایه‌نی دادگادا زۆر لاوازه و به‌ئه‌فغانستان و وڵاته دواكه‌وتوه‌كانی ده‌چوێنن، به‌ڵام بیریان چوه كوردستانێك 80 ساڵ له‌گه‌ڵ عێڕاقێكی تا سه‌ر ئێسكان دژه مافی مرۆڤ و دكاتۆردا ژیاوه، عێڕاقێك كه هیچ رێزێكی له كورد و ئازادی و دیموكراتی نه‌گرتوه ژیاوه، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ین له رووی ئازادی و دیموكراتییه‌وه بگاته ئه‌ڵمانیا و سوید و هۆڵه‌ندا.
یاخود با نموونه‌ی یه‌ك وڵات بهێننه‌وه كه به‌ر له‌وه‌ی بوبێته ده‌وڵه‌ت ئازادی و دیموكراتی و بێلایه‌نی دادگاكانی وه‌كو وڵاتانی ئه‌وروپا بوبێت؟ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌تیان دروست كردوه و پاشان دادگاكانیان بێلایه‌ن كردوه و ئازادی و دیموكراتیان فه‌راهه‌م كردوه، مێژووی وڵاتانی ئه‌وروپایش هه‌مووی به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیوه.